هاتوچۆی هەولێر: هەر تاکسی یەک لەزگەو لۆگۆی نەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت

هاتوچۆی هەولێر: هەر تاکسی یەک لەزگەو لۆگۆی نەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشتر رێنمایی دابووە شوفێرانی تاکسییەکان کەوا لەزگە لۆگۆی تایبەت بە تاکسی لەئۆتۆمبێلی تاکسی بدرێت و کارتی زانیاریش دروست بکەن، بەڵام وادیارە هەندێک لە شوفێرانی تاکسی تاکو ئێستا کەمترخەمبوونە لەجێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دوامۆڵەت بە شوفێرانی تاکسییەکان دەدات تاکو کۆتایی مانگی تەمموز یان تاکو (١/٨/٢٠٢١) هەر تاکسییەک ئەو رێنماییانیە تایبەت بە لێدانی لەزگەو لۆگۆ و کارتی زانیارییان نەبێت ئەوا دەست بەسەر تاکسییەکاندا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا دەکات و ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە کەوا سەردانیان بکەن، بێگومان ئەو رێنماییانە بۆ رێکخستنەوەی ئیشوکاری تاکسییەکانەو لەبەرژەوەندی ئەواندایە.

هاتوچۆی هەولێر: هەر تاکسی یەک لەزگەو لۆگۆی نەبێت دەستی بەسەردادەگیرێت
Top