له‌به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك و رۆكێت پێیان حه‌ماس سوپاسی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران ده‌كات

له‌به‌رامبه‌ر پێدانی چه‌ك و رۆكێت پێیان حه‌ماس سوپاسی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران ده‌كات

 

دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌س له‌لایه‌ن ئیسرائیل و راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ ، مه‌زنده‌ی زیانه‌كان به‌ رووخانی ته‌واوی 2000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێی هاوڵاتیان و زیان پێكه‌وتنی 16 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون مه‌زنده‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌ ته‌واوی ناوچه‌ پێشه‌سازییه‌كانی گرتۆته‌وه‌ و كۆی مه‌زنده‌ی زیانه‌كان به‌ 150 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ ، جێگه‌ی ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌م كاولكارییه‌ به‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ 11 رۆژییه‌ كه‌ هه‌ردوو رێكخراوی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی به‌ رۆكێت و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل له‌ فرۆكه‌ بومبابارانی غه‌زه‌یان ده‌كرد كه‌ له‌ ئاكامدا 248 هاوڵاتی له‌ غه‌زه‌ كوژران و له‌ به‌رامبه‌ریشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل سیستمی كڵاوه‌ی ئاسنینی له‌م شه‌ره‌ تاقیكرده‌وه‌ و سه‌ركه‌توو بۆیه‌ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئیسرائیل زۆر كه‌مترن و ته‌نیا 13 كه‌س كوژراون.
به‌پرسانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی كه‌ ئه‌م قوربانیانه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل و كاولكاری خانووی هاوڵاتیان له‌ سه‌ركه‌وتن له‌ قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، له‌ هه‌مانكاتدا سوپاسگوزاری خۆشیان بۆ رابه‌ری كۆماری ئیسلام راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێدانی چه‌ك پشتیوانی له‌ چه‌كدارانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی كردووه‌.

Top