سكای نیوز: دەوڵەتی یاسا نوری مالكی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید دەكات
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سکای نیوز، كە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە لە بەغداوە بەدەستی گەیشتووە، بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عێراق و سەركەوتنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو بەدەستهێنانی دەنگی پێویست، بڕیاری داوە كە نوری مالیکی کاندیدبكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران.
بەپێی سەرچاوەكانی دیكەش ئەم هەواڵە دووپاتكراوەتەوە كە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کاندیدکراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.
سكای نیوز ئاماژەی بەوەش داوە، لایەنی دیكەش هەوڵ دەدەن ئەم پۆستە بەدەست بهێنن، بە تایبەتیش هاوپەیمانی ڕەوتی سەدر و فەتح و دەوڵەتی یاسا، شایانی باسە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت.
شایانی باسە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو كە ناخوازێت بەشداری هەڵبژاردنی پیشوەختەی وڵاتەکە بکات و پاڵپشتی هیچ لایەنێكیش ناکات.
گوڵان- بەهادین جەلال