روونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستنی كوردستان

روونكردنەوەیەك لە ئاژانسی پاراستنی كوردستان

لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەكی بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.

وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن. بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.

لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆلینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پارلەمان و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.

ئاژانسی پاراستن
۲۲ـ٥ـ۲٠۲۱

Top