وەزارەتی ناوخۆی عێراق پاراستنی ئەمنییەتی فڕۆکەخانەی کەرکوک لەئەستۆدەگرێت
وەزیری ناوخۆی عێراق عوسمان غانمی رایگەیاند کەوا ئەوان دەیانەوێ فڕۆکەخانەی کەرکوک بەشێوەیەکی بەردەوام و دوور لەگیروگرفتی ئەمنی گەشتەکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدات.
هەر لەمبارەیەوە وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆ کە پێکهاتوون (٤٥٠) کارمەندی ئەمنی خۆیان دەنێرێت و لەدەوروبەری فڕۆکەخانەی کەرکوک بڵاوەیان پێدەکات و بۆ ئەوەی خەڵک و گەشتیارانیش دڵنیا باکاتەوە کە فڕۆکەخانەی کەرکوک کێشەی دەستتێوەردان و ئەمنییەتی نەمێنێت و بەشێوەی ئاسایی گەشتەکانی ئەنجام دەدات.