گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگفتوگۆی بیروڕا جیاوازەکاندا. دوێنێ بەنمونە

گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگفتوگۆی بیروڕا جیاوازەکاندا. دوێنێ بەنمونە

سەیری حیکمەت و گرنگی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە بکەن تەنھا دوێنێ ھەینی چەند وێنە و ڤدیۆم لەم ئەکاونتەی خۆم دانا کە یەک وشەی منی تێدا نەبو بەڵکو ھەموی ھەواڵ وێنە بوو کەلەچەندین شوێن بڵاوبۆتەوە،یەک وشەی نەشیاویشم بەرامبەر ھیچ کەس و لایەنێک لەم پۆستانە نەکردوە بەڵام لەبەرئەوەی تەوقیتی پۆستەکان لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل - حەماس بوو،بەھەزاران کەس لەخەڵکی کوردستان،ئەوانەی ھاوڕێمن و ئەوانەش کەنامناسن،بە پەیج و ئەکاونتی راستی و فەیک،بەتایبەتیش برایانم لەبەرپرس و ئەندام و لایەنگرانی حزبە ئیسلامیەکانی کوردستان،لە سەلەفی و ئیخوان و سۆفیەکان،دیندار و بێدین ،عەلمانی و چەپ و لیبراڵ ،ھەموو بەشێوازی جیاجیا لەم ئەکاونتە بەکۆمێنت و مەسنجەر لەگفتوگۆدابوین،ھەندێکیان ھەرگیز منیان نەدیوە و نامناسن ھەندێک ھاوڕێ و خزم و برادەر بەبیرکردنەوە و شێوازی خۆیان گفتوگۆیان لەگەڵ کردم،بەشێک ناکۆک و بەشێکی زۆریش ھاوڕام بوون ،منیش بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەم کۆمێنت و گفتوگۆیانە مامەڵەم کرد و وەڵام و رونکردنەوەم بۆ زۆربەیان دەدا بەتایبەتی ئەوانەی من ناناسن یاخود لەوەسفی کەسێکی ترەوە یان مەلایەکەوە یان پەیجە نەیارەکانمەوە ھەڵسەنگاندنیان لەسەر ژیانی تایبەتی و بەرپرسیاریەتی و بیروباوەڕی منەوە کردوە،ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە بەشی ھەرەزۆری بەشداربوان لەو پۆستانەی بڵاوم کردبوەوە بەڕێزەوە بۆچونی خۆیان نوسیبو ئەگەرچی گومانیشیان لەسەر ئەوە ھەبو کەمن دژایەتی ئیسلام یاخود لانی کەم دژایەتی حزبە ئیسلامیەکانی کوردستان دەکەم،ھەندێکیشیان ھەر نەیاندەزانی وەزیفەی من چیە ،ئەوەش جێگای زیاتر دڵخۆشیم بوو ھیچ کەس لەو بەڕێزانە نەینوسیبو کەتۆ گەندەڵیت یان پارەی میللەتت خوادوە یان خاوەن سەرمایە و مەزرەعە و پارەی ژێرزەمینی،کەس نەینوسیبو ناحەقیەکم بەرامبەر ھیچ کەسێک کردبێ،کەس نەیتوانی یەک دێڕی نوسینەکان بدۆزێتەوە کەسوکایەتی بەھەر ئاین و کەسێک تێدابێ یاخود دژ بەقورئانی پیرۆز و پیرۆزیە ئیسلامیەکان بوبێت،ئەوەی ناکۆک بوو لەگەڵم بەھۆی بیرکردنەوە و دنیابینی بۆ ئاین و ژیان و روداوەکان ،حەق و ناحەق بوو کە عیقاب و سەوابی ئەمانە لەلای خوایە و ئەو لەھەموان باشتر ئاگای لەنیەتی بەندەکانیەتی،بۆیە زۆر دڵخۆش بوم بەم شێوازەی گفتوگۆکردن و گۆڕینەوەی بیروڕا،ئەم شێوازەی گفتوگۆ چەند توند بێت چەند جوێن و قسەی ناشیرینیشی تێدابێت بەڵام وەک پێش پەیدابونی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ناگاتە ئاستی تەسفیەی جەستەیی و کوشتن و رەتکردنەوەی یەکتری بەھەرەشە و چەک ،رەنگە لەگەڵ ھەموان نەگەیشتبینە خاڵی ھاوبەش و تێگەیشتن و رێزگرتن لەئەفکار و کەسایەتی یەکتری بەڵام بەسەرەتایەکی باشی دەزانم بۆ گفتوگۆیەکی کۆمەڵایەتی ھاوچەرخ کەدەرەنجام لەسەر پرەنسیپە مرۆییە نیشتمانیەکان لەسەر ئازادیە ئاینیەکان ھاوڕابین

Top