تەنھا داعش مەترسی نیە، حەشدی شەعبی بەھەمان شێوەی داعش مەترسین بۆ کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان.
چاوپێکەتنی بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان،
سەبارەت بە مەترسیەکانی داعش لەسەر کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان و رێکەوتنی پێشمەرگەو سوپای عێراقی و ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و گەرانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان.
بەرێز «دکتۆر کەمال کەرکوکی» گوتی؛ ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، پرۆژەیەکمان ھەبوو بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دووای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر ، کە بووە ھۆی لەدەسدانی زیاتر لەنیوەی کوردستان داگیربکرێت و دەسەڵاتی کورد رۆڵەکانی کورد رۆڵیان نەمێنێت بەڵکو ئیھانەش بکرێن لەو ناوچانە.
پرۆژەکەمان لە «٤» خاڵ پێک ھاتبوو؛
١- مەلەفی سەربازی؛ پێشمەرگەو سوپا لەدەرەوەی شارەکان بەھەماھەنگی شوێنەکانیان ژمارەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێرق و وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دیاری بکرێت، سەنتەرێکی ھەماھەنگی ھەبێت لە K1 کەلەوێوە سەرپەرشتی ئەوھێزانەبکەن بۆ پاراستنی ئەوناوچانە لە ھەرحاڵەتێکی نەخوازراوی تیرۆرستان دژی دانیشتوانی ئەوشوێنانە.
٢- مەلەفی ئەمنی؛ شارەکان چۆڵ بکرێت لەحشد، لە حەشدی عەشایەری و ملیشیاکانی حشدی شعبی، ئەمانە لەگەڵ پۆلیسی ئیتحادی و سوپا، بچنە دەرەوەی شارەکە، کە لەسەر ئەوە رێکەوتن کرا، لە ملتەقابێت شوێنەکانیان.
٣- مەلەفی سیاسی ؛ بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی گەلی تورکمان بدرێتەوەو بەربەست لەپێش ئاڵای پیرۆزی کوردستان ھەڵبگیرێت، بازگەکان بدرێتەوە پۆلیس و بەرێوبەرایەتی بەزگەکانی شارەکە.
٤- مەلەفی کارگێری چاک بکرێت و لەوزوڵمەی بەسەر فەرمانبەرە کوردەکان ھاتووە نەمێنێت، پارێزگاری نایاسایی و سەپێندراو بگۆردرێت.
سەبارەت بەھەماھەنگی پێشمەرگەو سوپا.
بەرێزی گوتی؛ لەمەلەفی سەربازی پێشمەرگەو سوپای عێراق دیارە تاحەدێک چونەتە پێش کە «٤» سەنتەری ھەماھەنگی دابنرێت لە خانقین و کەرکوک و مەخمور و موصل، دەبێت یەکشەمەی داھاتوو کۆتا دانیشتن ببێت، بۆ ئەوەی ئەندامان دابنرێت، سەرەتایەکی باشە بەشەرتێک رەچاوی لیژنەکان بکرێت، ئەولیژنەی کە دائەنرێت بۆ ھەماھەنگی کەموو زیادی تێدانەبێت بۆ لایەنەکان.
سەبارەت بەسەردانی وەزیری بەرگری عێراق بۆ کەرکوک و راگەیاندی بەئاشکرا داعش مەترسیە بۆ سەر کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان؛
بەرێزی «دکتۆر کەمال» گوتی؛ دەست خۆشی لە وەزیی بەرگریی عێراق دەکەم، بەس وتەکەی تەکمیلە دەکەم، نەک تەنھا داعش مەترسیە لەسەرناوچەکە، حەشدیش بەھەمان شێوە مەترسیە بۆ ناوچەکە، چونکە میلشیاکانی حەشد ئێمە خەڵکی ناوچەکەین دەیان ناسین، داعشیان كردۆتە حشد، مەترسیەکە لێرەیە، بەناو گوایە میلیشیاکانی حەشد دەیپارێزن، لەکاتێکدا خۆیان داعشن، ناسنامەیان پێدراوە، موچەی مانگانەیان ھەیە سەیاەیان پێدراوە شوێنیان پێدراوە، لە ناوەرۆکیشدا داعشن!
وەزیری بەرگری نیەتی پاکە، بەڵام ھەتا حەشد لەو ناوچانە بمێنێت، داعش بەبردەوام جموجوڵی دەبێت و کارە تیرۆرستیەکانی بەردەوام ئەبێت.
ھێزە ئەمنیەکان ناتوانن ئەوناوچانە بپارێزن ، چونکە خەلەل ھەیە، ئیدارەو داعش تێکەڵە حشد و داعش تێکەڵە، سوپای قوربەسەر بەتەنھا چ دەتوانێت بکات.
سەبارەت بەدۆخی کەرکوک کەلەوپەری خراپیدایە «داعش و عەرەبی ھاوردەو سوتانی دەغلودانی جوتیارانی کورد و دەرپەراندنی کوردانی ناوچەکە» دەبێت چ بکرێت؟
بەرێز «دکتۆر کەمال» گوتی؛ دۆخی ناوچە داگیرکراوەکان دەبێت ئاسایی بکرێتەوە، کەئاسایی کرایەوە دەتوانن ئەوناوچانە لە داعش پاک بکەنەوە، کەداعش لەوپەری ھێزدا بوو، پێشمەرگە لەموسلەوە تا خانەقین بووە قەڵغان و توانی پاشەکشە بەداعش بکات و ناوچەکە بپارێزێت و راویان بنا، سوپا و پۆلیسی عێراق چ چەکو تەکنەلۆژیایی غەرب لە دەستیان بوو دابوویان پێیان لە گەڵ سەروەت و سامانی ئەوناوچانە بۆیانی بەجێ ھێشت.
ئێستەش دەبێت حکومەتی عێراق بە جورئەتەوە بێتە پێش، قسەی باش دەکەن لەسەر کاغز دەنوسن لە کەناڵەکان لێدوانی باش دەدەن، بەڵام بەکردەوە چیان کردووە؟
ھیچ نەبێت دەبێ بوجەی ھەرێمی کوردستان دەبێت بدرێت، دەبێت کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان ئاسایی بکرێتەوە.
پارێزگاری کەرکوک کە کەسێکی عونسری حاقدە چۆن سدام شارەکەیان داگیرکرد، ئەنفالی کرد کیمابارانی کرد خەلکی بێ سەرشوێن کرد و پارەچە پارچەی کرد، دەبێت ئەم خەڵکانە لابدرێن و دوربکەونەوە،
خەڵکێکی دڵسۆز کەلە ھەموو پێکھاتەکاندا کەسی باش ھەیە« لە عەرەب و تورکمان و مەسیحی» خەڵکی باش ھەن، دەبێت ئەمانە ئیدارەی شارەکە بکەن.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بەرێزی گوتی؛ یاسایی ھەڵبژاردن دژی کورد و کوردستانە، بەتایبەتی دژی ناوچەکانی دەرەوی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانە، پیلانێک لەو یاساییەدا دارێژراوە بەنایاسایی و دژی دەستوری عێراق، بۆ ئەوەی کورد لەوناوچانە ببێتە نەتەوەی «٢ ھەم یان ٣ھەم»
نموونە؛ لەکەرکوک «٣» بازنەھەیە ، بازنەی یەک «٥» کورسی بۆ دانراوە، زۆرینەی دانیشتوانی ئەوسنورە کوردن، بۆ ھەر کورسیەک لەو بازنە «١٣٢٢٨٥» دەنگ دانراوە، بەڵام لە حەویجە بۆ کورسیەک «٩١» ھەزار دەنگ دانراوە، بۆ ئەوەی کوردسی ئەوان زیاتر بێت، ئەوە «٣» کورسی بەتەواوی بۆ ئەوان دەبێت، واتا عەرەب لە کورد زیاتر دەبێت، ژمارەی کورسیەکانیان لە تورکمانیش زیاتر دەبێت.
بەم دابەش بوونە بێت کورد نابێتە نەتەوەی یەکەم لەم ھەڵبژاردنە، بەداخەوە پەرلەمان تارەکانمان دەنگیان بۆدا، ئەم بازنانە بەم شێوەیە ئەمە تاوانێکە کردیان.
من داوا لە ھەموو کوردێکی دڵسۆز دەکەم تەعن لەم یاساییە بدەن، چونکە ئەم یاساییە مخالفی ماڤی مروڤە مخالفی دادپەروەرییە مخالفی یەک سانیە مخالفی مادەی «٤٩»ی دستوری عێراقە، بەمە پیلانێک دانراوە کە ھەڵبژاردن بکرێت ، کەلەمێژووی کەرکوک تائێستە لە ھیچ ھەڵبژاردنێک ژمارەی ھیچ پێک ھاتەیەک نەکەوتۆتە پێش کورد، ئەم جارە لەم ھەڵبژاردنە ئەم ھەموو موئامەرەیە دانراوە و مەترسی زۆرمان ھەیە گەر ئەنجام بدرێت،
بازنەکان ھەڵەن سەرتاپایی دژبەدەستوری عێراقە، باشترە عێراق یەک بازنە بێت یان ھەر پارێزگایەک یەک بازنەبێت بۆ ئەوەی دادپەروەری ھەبێت.
سەبارەت بەگەرانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک بەبێ چەک و ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
بەرێزی گوتی؛ ئێمە داوامان کردووە لە حکومەتی عێراقی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە، بەکەرامەتەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بگەرێتەوە، بەو شێوەیەنەبێت، ژێردەستەیی و فشاری چەکدارانی میلیشیاکانی حەشد و شوڤینێکان رەتدەکینەوە، ھەموو لەوەختی خۆی بریاری لێدەدرێت، قیادەی پارتی لەدەستێکی ئەمینە، بەدڵنیاییەوە زۆر بەھەستیاری بابەتەکەیان وەرگردووە، لەکاتی خۆیی ھەموو بریارێک دەدرێت.
سەبارەت بەمەترسی داعش، کەحەشد و سوپا ناتوانن پێشیان پێبگرن، گەر مادەی «١٤٠» جێ بەجئ نەکرێت و پێشمەرگە نەگەرێتەوە، مەترسی لەسەر کەرکوک ھەیە وەک موسل داگیربکرێت ؟
بەرێز «دکتۆر کەمال» گوتی؛ بە دڵنیاییەوە چ ئەوانەی ئێستە لە ئیدارەدان ھەندێکیان دەستیان ھەیە و چ ئەوانەی پارێزگاری لە ناوچەکەن بەناوی میلیشیای حشدەوە، ھەندێکیان پێیان خۆشە کەرکوک داگیر بکرێت و بکەوێتە دەستی داعش، مەترسیەکە یەکجار زۆرە، بەدووری نابینم کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە، پێشمەرگەو دڵسۆزەکانی کوردستان رۆڵی خۆیان نەبینن، ئەو حاڵەتە واردەو روشدەدات و مەئساتی زۆری لێ دەکەوێتەوە.