وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشوازی له‌شاندێکی رێکخراوی NDIى ئه‌مریکى کرد
ئه‌مرۆِ پێنجشه‌ممه 7/6/2012 د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیرى په‌روه‌رده، پێشوازی له‌شاندێکی رێکخراوی NDIى ئه‌مریکى کرد که پێکهاتوو له خاتوو لێزا ماکلێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێکخراوه‌که له عێراق و ئاناکۆتا ئه‌برۆدان به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامی نیشته‌جێ و دڵشاد عه‌بدولمه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌کانى NDI له هه‌رێمی کوردستان.
سه‌ره‌تا خاتوو لێزا ماکلێن سوپاس و پێزانینی رێکخراوی NDI ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم کرد، به‌هۆى پاڵپشتى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ سه‌رخستنى پرۆژه په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیرییه‌کانیان، به‌تایبه‌تیش پرۆژه‌ی یانه‌کانی گفتوگۆى لاوان که پارساڵ سه‌رکه‌وتووانه له‌چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک و گه‌رمیان جێبه‌جێ کرا.
هه‌روه‌ها خاتوو ئاناکۆتا دووپاتی کرده‌وه که ئه‌و پرۆژه‌یه هانی گه‌نجان ده‌دات بۆ بڕیاران و متمانه به‌خۆبوون و ئاشنابوون به پرنسیپه‌کانى جاڕنامه‌ى مافه‌کانی مرۆڤ و دیموکراتییه‌ت و هاوژیانی و رێزگرتنی راى به‌رامبه‌ر.
د. عیسمه‌ت ده‌ستخۆشی له‌م پرۆژه‌یه کرد‌و پاڵپشتى وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک دووپاتکرده‌وه له‌خزمه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ى توانای گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی گیانی لێبوورده‌یی و هاوژیانی و بڵاوکردنه‌وه‌ى بنه‌ماکانی جاڕى گه‌ردوونی مافی مرۆڤ..
هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده هیوای خواست له پرۆژه‌کانی داهاتووی رێکخراوی NDI زیاتر بایه‌خ به پێگه‌یاندنی ئافره‌تی گه‌نجی سه‌رکرده بدرێت، به‌تایبه‌تی له که‌رتی په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا. له‌کۆتاییشدا شاندی رێکخراوه ئه‌مریکییه‌که ئومێدیان خواست پرۆژه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان به‌پاڵپشتى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سه‌رکه‌وتووانه ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن.