سامان فەوزی : واژۆکانمان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لای سەرکردایەتی سیاسی کوردە

سامان فەوزی : واژۆکانمان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لای سەرکردایەتی سیاسی کوردە
پەرلەمانتارێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت ھەموو ئەندامانی ھاوپەیمانی کورداستانی واژۆمان لەسەر ئەو لاپەڕەیە کردووە کە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەنوری مالکی و ھاوپێچ لەگەڵ لاپەڕەیەکی دیکەدا ئاراستەی ھەریەک لە سەرکردایەتی سیاسی کوردو سەرۆک کۆماری عێراق کردوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی\"سامان فەوزی\""لەلێدوانیکدا بۆئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""ئێمە وەکو پەرلەمانتاران لەنێوان خۆماندا دانیشتنێکمان ئەنجامدا ئەگەرچی ھەندێک پەرلەمانتار لەدەرەوەی وڵات بوون و پەیوەندیان پێوە کراوە،ھەرچی لە کۆبونەوەکەدا بووە ھەموومان واژۆمان لەسەر ئەو لاپەڕەیە کردوە کەباس لەلێسەندنەوەی متمانە دەکات لەنوری مالکی و واژۆکانیشمان ناردوە بۆ بۆسەرکردایەتی کوردو لەگەڵ ئەوەشدا ناردومانە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ واژۆکاندا نامەیەکمان ھاوپێچ کردوە کەتێیدا کۆمەڵێک پرسیاری لەخۆ گرتوەو پێویستی بەوەڵام دانەوە ھەیە لەقۆناغی دوای نوری مالکی پرسیارەکانیش کە لای چاودێرێکی ئاسایی و ڕۆژنامەنووسێک ھەیە لەلای ئێمەش بەوردتر ھەیە کەچی ئێمەی کۆ کردۆتەوە لەگەڵ لیستی عێراقییەو سەدریەکان کە ئایا لێسەندنەوەی متمانەیە یاخود کۆمەڵێک ڕێکەوتنامەی دیکەیە\"".

گووتیشی:\""ھەر لە نامەیەدا ئەوەی تێدایە کەئایا ئەو ڕێکەوتنامانە بەبێ ڕەزامەندی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەو واتایەی بەبێ ڕێکەوت ڕێکەوتن نابێتە تێکدانی ئەو مەبدەئەی کەعێراقی پیا ڕۆیشتوە و پێی دەوترێت شەراکەتی نیشتیمانی وبەڕێکەوتن ھەموو مەسەلەکان ڕۆیشتووە، ئێستاش لێسەندنەوەی ئەو متمانەیە ئەو ڕێکەوتنە تێک دەچێت\"".

ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""باسمان لەوەش کردوە کەئایا لەداھاتوویەکی دووردا زیان لەبەلایەنی کوردی دەگەیەنێت یاخود نایگەیەنێت کە کوتلەی دەوڵەی یاسایە و نزیکەی ھەشتاو حەوت تاکو نەوەد کورسی پەرلەمانی ھەیە و کاتێک بکەونە ئۆپۆزیسیۆنەوە و دژایەتی داواکانی کورد بکەن لەناو پەرلەماندا ئایا لایەنەکانی دیکە کەئێستا ھاوپەیمانمانە لەمەسەلەی لێسەندنەوەی متمانە لەمالکی پشتمان دەگرن بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی کەئێمە دەمانەوێت تێی پەڕێنین کەناو پەرلەمانی عێراق ئینجا چ ئەوانەبێت کەپەیوەندیدارە بەیاسای نەوت وغاز یان جێبەجێ بەکردنی ماددەی سەدو چل ومووچەو دەرماڵەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە\"".

ڕوونیشکردەوە:\""لەکۆتای نامەکەشدا نوسیومانە ئەوا ئێمە ئیمزاکانی خۆمان دەخەینە بەردەست سەرکردایەتی کوردو ئەوان بڕیاری لێبدەن بەڵام ئێمە کۆمەڵێک قەلەقیمان ھەیە وھیوادارین وەڵاممان بدرێتەوە ئەوەشی بەلای ئێمەوە لەم قۆناغەدا لەھەموو پرسەکانی دیکە گرنگتر و ستراتیژی ترە یەکڕیزی بڕیاری سیاسی کوردە بۆیە بەھەموو لایەکمان دەبێت ھەوڵ بدەین ئەو یەک ڕیزی و گوتاری سیاسییە لەم قۆناغەدا بپارێزین\"".

لەکۆتاییدا فەوزی گووتی:\""بۆیە لەگەڵ ھاوپەیمانی کوردستانی لە پرسی لێسەندنەوەی متمانە بەھەموو لیست ولایەنەکانیەوە و بگرە ھاوپەیمانی کوتلە کوردستانیەکان نەوەک بەتەنھا ھاوپەیمانی کوردستانی کە لایەنە ئیسلامیەکانیشی تیایدا ھەموومان یەک دەنگ و یەک ڕەنگ دەبین لەلێسەندنەوەی متمانە و ئەو بڕیارەی کەدەدرێت لەنوری مالکی\""."
Top