كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق به‌ره‌سمی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌باره‌گه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، رای گه‌یاند، دوێنێ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی نا دیار.
روونی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كه به هۆی دوو هۆكار بووه كه یه‌كێكیان بریتی بووه له‌وه‌ی كه له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه له‌برِگه‌ی 5 له‌مادده‌ی 32 دا ده‌ڵێ ده‌بێ هاووڵاتیانی مه‌سیحی ته‌نیا ده‌نگ به كاندیدانی مه‌سیحی بده‌ن.
زیاتر گوتی، به پێی پێوه‌ره ناوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هیچ هه‌ڵبژاردنێكی دنیا دا شتی وا نییه به‌وه‌ی ده‌نگده‌ر ناچار بكه‌ی ده‌نگ به‌كاندیدی دیاری كرا‌و بدا، وێرای ئه‌وه‌ش گرفتی ته‌كنیكمان هه‌بووه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی داوای دواخستنی بكه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌ئێسته‌دا له‌هه‌رێمی كوردستان گرفتی ئه‌وه هه‌یه كه له‌یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كان دیاری بكرێ، بۆیه تا ئه‌و مادده‌ی له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه و یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانیش هه‌موار نه‌كرێ نازاندرێ له‌چ ساتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان دێته ئه‌نجامدان.