نێچیرڤان بارزانی له توركیا: رێكاری ئاشتییانه ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌ی په‌كه‌كه
له په‌راوێزی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جيهاندا كه دوێنێ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، نێچيرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی به ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زيرانی توركيا كه‌وت.
لەو دیدارەدا باس له به‌رده‌واميی و په‌ره‌پێدانی په‌يوه‌ندی دووقۆڵی هه‌رێمی كوردستان و توركيا له بواره جياكاندا كرا، به‌تايبه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگيی زياتری نێوان هه‌ردوولا له بواری ئابوری و وزه‌دا، هه‌ردوولاش خۆشحاڵی خۆيان به ئاستی په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌ربڕی و جەختیان كردەوە لەسەر چۆنيه‌تی فراوانتركردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی زياتری په‌يوه‌ندييه‌كان.
له ته‌وه‌رێكی تر‌ی ديداره‌كه‌دا تيشكخرايه‌سه‌ر پێشهاته‌كانی قه‌يرانی سياسی و هه‌لومه‌رجی ئێستای عيراق و داكۆكی له سه‌ر پێويستيی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كرايه‌وه.
پرسی كورد و كێشه‌ی PKK لايه‌نێكی تر‌ی گفتوگۆی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زيرانی كوردستان و توركيا بوو، له‌وباره‌يه‌شه‌وه نێچيرڤان بارزانی جارێكی تر دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌زمون و به‌سه‌رهاته‌كان؛ بێهووده‌يی به‌كارهێنانی چه‌ك و شێوازی سه‌ربازييان سه‌لماندووه‌و پرسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی رێكاری ئاشتييانه‌ی سياسی چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وەفدی ياوه‌ری كه له د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زيری سامانه سروشتييه‌كان و د. عه‌لی سندی وه‌زيری پلاندان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌يوه‌ندييه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت، به‌شداری له كار و چالاكييه‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابوری جيهان له ئەستەنبوڵ ده‌كه‌ن.