ئه‌ردۆگان: کێشه‌ی کورد زۆری چاره‌سه‌رکراوه‌و که‌می ماوه
ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت: ئێمه کۆتاییمان به نکوڵیکردن و ره‌تکردنه‌وه‌و جیاوازی ره‌گه‌زی هێناوه، شته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانمان کۆتایی پێهێناوه‌و به ریفۆرمه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا شۆڕشێکی بێده‌نگمان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها ته‌ره‌ته 6 ی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆن به کوردی په‌خشده‌کات و دایکان ده‌توانن له به‌ندیخانه‌کاندا به کوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان قسه‌بکه‌ن و چاپه‌مه‌نی و بڵاوکردنه‌وه سه‌ربه‌ستکراوه‌و ئه‌نستیتوی کوردی له زانکۆکان دامه‌زراون.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و خاڵانه کردووه‌و ده‌یه‌وێت په‌یامی ئه‌وه بدات که زۆربه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌رکراون و که‌میان ماون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربکرێن.
ئه‌ردۆگان له پێناسه‌کردنی سیاسه‌ته‌که‌یدا به کورتی ده‌ڵێت: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌ده‌په ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که راسته‌وخۆ رووده‌کاته خه‌ڵکی ناوچه‌که.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان له وتاره‌که‌یدا به به‌رده‌وامی \"گفتوگۆ به‌بێ ناوبژیوان\""ی دووپاتده‌کرده‌وه‌و له میانه‌ی ره‌خنه‌گرتنی له به‌ده‌په وتی: \""هه‌ندێك که‌س ده‌یانوت ناتوانێت بێت بۆ ئامه‌د، ده‌یانوت مه‌ڕۆن بۆ کۆنگره، تۆ کێیت هه‌تا وابڵێیت؟، من هاتووم باوه‌ش به خه‌ڵکه‌که‌دا بکه‌م\""، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ هاوبه‌شی ئایینی کردووه که وتبووی مناره‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ و دیاربه‌کر بۆ هه‌مان ئاسمان به‌رزبوونه‌ته‌وه، به ناوهێنانی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی و زانایانی ئایینی ناوچه‌که‌ش گرنگی دا به به‌ها مێژوویی و مه‌عنه‌وییه‌کانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و ئاماژه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌که کرد‌و ره‌خنه‌ی له په‌که‌که‌و به‌ده‌په گرت به‌وه‌ی که رێگرن له پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان و باسی ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه‌ی کرد که به نیازه حکومه‌ته‌که‌ی له دیاربه‌کرو ناوچه‌که‌دا ئه‌نجامیان بدات.
له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆک وه‌زیران باسی ئه‌و چوار پاکیجه‌ی کرد که وه‌زاره‌تی داد به نیازه جێبه‌جێی بکات، باسکردنی ئه‌و بابه‌ته له دیاربه‌کر مانایه‌کی تایبه‌تی به‌خشی که تایبه‌تبوو به مه‌سه‌له‌ی ئه‌شکه‌نجه‌و پته‌وکردنی مافی تاوانبارکراوان و فراوانکردنی ئازادی بیروڕاو پێشخستنی ئازادی چاپه‌مه‌نی و بیروڕا ده‌ربڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی سزای تاوانه سووکه‌کانی تیرۆر‌و رێکخستنی ئه‌و یاسا‌و په‌یڕه‌وانه که ده‌بنه هۆی ئاسووده‌بوونی خه‌ڵکی ناوچه‌که.
به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیران له دیاربه‌کر هیچ شتێکی ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ئوڵوده‌ره باسنه‌کرد، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتی: \""له حکومه‌ته‌که‌ی ئێمه‌دا هیچ شتێک له تاریکیدا نامێنێته‌وه\""، هه‌روه‌ها ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی که که‌مال کلچدارئۆغڵو-ی سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌ی ئۆپۆزسیۆن داوایکردبوو بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد، به پۆزه‌تیف پێشوازیلێکرد.
-PUKmedia"