سەرۆكی هەرێم سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەككرتووی كرد

سەرۆكی هەرێم سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەككرتووی كرد
دوانوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆكی هەرێمی کردستان، بەمەبەستی پیرۆزبایی کۆنگرەی شەشەم و ئەمینداری نوێوە، سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كرد.
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە \"پەیامنێر\""ی ڕاگەیاند \""ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كرد، لەلایەن ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی و ژمارەیەك لە ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە پێشوازی لێكرا\"".

ئاماژەی بەوەش دا كە سەردانەكەی بە مەبەستی پیرۆزبایی بوو لە ئەمیندار و ستافی تازەی سەركردایەتیی تازەی یەكگرتوو لە كۆنگرەی شەشەمدا، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا باسی پەیوەندیی دوو قۆڵی و بارودۆخی سیاسیی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كرا."
Top