هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم دواخرا
عه‌لی قادر راگه‌یاند، ئه‌مرِۆ پاش كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق له‌گه‌ڵ عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه برِیار بوو له27 ی ئه‌یلوولی داهاتوو به‌رِێوه‌بچێ دواخرا.
روونی كرده‌وه، دواخستنه‌كه بۆ كاتێكی نادیاره، چونكه پاش په‌سندكردنی پێشنیازی كۆمسیۆن كه بۆ ماوه‌ی 2 مانگ هه‌ڵبژاردنه‌كه بێته دواخستن، هیچ كاتێكی تر برِیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كه بێته ئه‌نجامدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، برِگه‌ی 5 له مادده‌ی 32 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێم گرفتی له‌سه‌ره به هۆی ئه‌وه‌ی له‌برِگه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌بێ ده‌نگده‌رانی مه‌سیحی ده‌نگ به كاندیده‌كانی مه‌سیحی بدرێ و لیستێكی تایبه‌تیان بۆ ئاماده بكرێ، بۆیه ناكرێ رێگه له‌ده‌نگده‌ر بگری ده‌نگ به لایه‌نێكی دیاری كرا‌و بدا.
زیاتر گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێ یاساكه بگه‌رێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌مواربكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتی پێویسته.