یادی له‌دایكبوون و فه‌رمانڕوایی شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابیسی دووه‌م له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
دوای گوێگرتن له‌هه‌رسێ سرودی نیشتیمانی به‌ریتانی و عێراقی و كوردستانی، به‌ڕێز كریس باوه‌رز كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له وتارێكدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیه سیاسی و بازرگانی و رۆشنبیری و دیپلۆماسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی له‌بواری نه‌وتدا وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانی سه‌رمایه‌ی خۆیان له هه‌رێم وه‌گه‌ڕخستوه‌و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی تواناسازیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری قوتابیان بۆخوێندن چوونه‌ته به‌ریتانیا.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا گووتی، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه‌هه‌رێمی كوردستان له‌بواری سیاسی و سه‌قامگیریدا توانیویه‌تی گه‌شه بكات و پێشووه‌چوون مسۆگه‌ربكات.
دواتر به‌ڕێز مایكڵ ئارۆن باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق ئاماژه‌ی به‌رۆڵی به‌ریتانیاو هه‌ستانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌دوای شه‌ری جیهانی دووه‌م و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ‌نێو هاوكێشه سیاسی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌رۆڵی به‌ریتانیا له پشتیوانیكردن بۆدروستكردنی هێڵی دژه‌فڕین و ناوچه‌ی ئارام له‌دوای راپه‌رینی به‌هاری 1991ی خه‌ڵكی كوردستان كرد.
پاشان به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له‌وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا ئه‌لیزابیسی دووه‌می ئاراسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد و هیوای خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی بۆ خواستن، دواتر تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسیه‌كانی نێوان هه‌ردولا.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له ته‌واوی بواره‌كان كرد و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌م وڵاته‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێم بواره‌كانی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی به گرنگ وه‌سف كرد و هیواشی خواست ئه‌م هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی نێوان هه‌ر دوولا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان په‌ره‌ی پێبدرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا بكات.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بارۆنیس ئیما نكڵسن سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی به‌ریتانی عیراقی بۆ بازرگانی له ووته‌یه‌كدا گووتی هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی گرنگه بۆكۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانی.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێوره‌سمه‌دا ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان چالاكی خۆیان نمایش كردبوو. پاشان له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی وه‌رزشی و هونه‌ریه‌وه چالاكی جۆراوجۆری وه‌رزشی و هونه‌ری ئه‌نجامدران و چه‌ندین جوڵه‌ی سه‌رنجراكێشیان نمایش كرد.