به‌به‌شداری وه‌فدێكى باڵا له‌په‌رله‌مانى ناتۆ‌و كۆمه‌ڵه‌ى په‌یمانى ئه‌تله‌سى مه‌راسیمی یادی كیمابارانی هه‌له‌بجه به‌رێوه‌چوو
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌فدی میوان به‌خێرهاتنی وه‌فدێكی كه‌سوكاری شه‌هیدانیان كرد كه له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شداربوون، دواتر سه‌عات 11 بۆ ماوه‌ی 5 ده‌قیقه وه‌ستان بۆ رێزوگرتن له‌گیانی قوربانیانی ئه‌م كاره‌سه‌ته .
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌فدی ناتۆ و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و په‌رله‌مانتاران به‌شداریان له‌داگیرساندنی مۆمی یاده‌وه‌ری ئه‌م كاره‌ساته كرد.
دواتر له‌وته‌یه‌كیدا د.ئه‌رسه‌لان بایز به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌خێرهاتنی وه‌فدی په‌یمانی ئه‌تله‌نتی كرد‌و سوپاسی كردن كه پشتیوانی گه‌لی كوردن و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌هه‌وڵی به‌جینۆسادناساندنی كه‌یسی هه‌له‌بجه‌دان. سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له‌وزلمه زۆره كرد كه به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌لی كورد كراوه كه ترۆپكی ئه‌م زوله‌مه كیمابارانی هه‌له‌بجه‌بوو كه‌تیایدا 5000 كه‌س له‌ژن و منادال و پیرو گه‌نج بوونه قوربانی و به‌هه‌زارانیش برینداربوون كه‌تائێستاش ئاسه‌واری ئه‌م چه‌كه كوشنده‌یه به‌خه‌لكه‌كه‌و ناوچه‌كه دیاره.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوی په‌رله‌مان و خه‌لكی كوردستان داوای لێ‌كردن كه له‌هه‌ولی به‌جینۆساید ناساندنی كیمابارانی هه‌له‌بجه به‌رده‌وام بن بۆئه‌وه‌ی هه‌م گه‌لی كورد دلنیا بێت له‌وه‌ی دووچاری كاره‌ساتی له‌مجۆرو نابێته‌وه هه‌میش مرۆڤایه‌تی دلنیابێ كه جارێكی تر كاره‌ساتی له‌م جۆره له‌هه‌موو دوونیا رووناداته‌وه.
له‌كۆتایشدا د. ئه‌رسه‌لان باییز وتی دوجار سوپاسیان ده‌كه‌ین جارێك بۆ هاتنیان بۆ به‌شداری له‌و مه‌راسیمه‌و، جارێكی تریش بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له‌گه‌لی كورد‌و گه‌لانی عیراقیان كرد بۆ رزگاربوون له‌ده‌ستی ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره‌ی ئه‌م چه‌كه نه‌گریسه‌ی له‌دژی گه‌لانی وڵاته‌كه‌ی به‌كارهێنا.
دواتر سیناتۆر (سێرجیۆ دی گریگۆر) سه‌رۆكی نێرده‌ی ئیتالیا له‌په‌رله‌مانی ناتۆ‌و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه له‌وته‌یه‌كدا سوپاسی ئه‌م فورسه‌ته‌ی كرد كه پێی دراوه كه له‌گه‌ل گه‌لی كورد یادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كاته‌وه، له‌وته‌كه‌یدا كه‌روو له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان بوو سه‌رۆكی وه‌فدی په‌یمانی ئه‌تله‌نتی وتی\" كه‌س ناتوانێ كوره‌كان و هاوسه‌ره‌كان و باوكه‌كان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان بگێرێته‌وه، به‌ڵام به‌راستی دۆسته‌كانتان زۆر دره‌نگ له‌مه تێگه‌یشتن، ئێمه هه‌موومان شه‌رم له‌وه‌ده‌كه‌ین له‌وه‌ی كه دره‌نگ فریای ئێوه كه‌وتین\"" راشیگه‌یاند: ئێستاش دره‌نگ نیه بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆتان به‌ده‌ست بێنن و وتیشی \""من سیناتۆرێكی ئیتالیم سه‌رۆكی شاندی ناتۆم كاریش ده‌كه‌م له‌ناو په‌یمانی ئه‌تلانتیك هه‌مووهێزی خۆم به‌كاردێنم بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئاسایش لێره سه‌قامگیر بكه‌م\"" راشیگه‌یاند: له‌ئێوه شتكێكی گه‌وره فێربووم پاش 5000 هه‌زار قوربانی بیرتان له‌وه نه‌كرده‌وه تۆله له‌كه‌س بكه‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئێوه‌ش و سه‌ركرادایه‌تیه‌كه‌تان هه‌ولتاندا وڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی گه‌ره‌یه بۆهێزی ئێوه. نمونه‌یه‌كه پێویسته هه‌مو دونیا چاو له‌ئێوه بكات. له‌كۆتایشدا سیناتۆر (سێرجیۆ دی گریگۆر) په‌یمانیدا كه به‌هه‌موو هێزی خۆی و هاوكاره‌كانی كار بكه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانی ناتۆ بۆ به‌جینۆسیاد ناساندنی گه‌لی كورد.
دواتر(ترۆس فرۆلین) سكرتێری گشتی كۆمه‌له‌ی په‌یمانی ئه‌تله‌سی، له‌وته‌یه‌كدا به‌خته‌وه‌ری خۆی پیشاندا بۆ به‌شداری له‌م رێوره‌سمه‌و رایگه‌یاند: به‌ناوی هه‌موو رێكخراوه‌كانی په‌یمانی ناتۆ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان به‌گه‌لی كورد راده‌گه‌یه‌نم.
وتی\"" یه‌كه‌مجارمه بێمه وڵاته‌كه‌تان به‌ڵام له‌دیدارم له‌گه‌ل به‌رپرسانتان هه‌ستم به‌هێزو توانا‌و ئه‌و هه‌ستی مرۆڤ په‌روه‌ریه‌یه‌ی كه‌له‌ناو گه‌لی كورددا هه‌یه كرد\"". وتیشی\"" ئێمه له‌كۆمه‌له‌ی په‌یمانی ئه‌تله‌سی پشتگیری ته‌واو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، په‌یمان ده‌ده‌ین كه پشتیوانتان ده‌بین له‌بنیادنانه‌وه‌ی ولاته‌كه‌تان و به‌ره‌پێشبردنی دیموكراسی\"" .
سكرتێری گشتی كۆمه‌له‌ی په‌یمانی ئه‌تله‌سی راشیگه‌یاند: به‌به‌راورد له‌گه‌ل وڵاتانی ده‌وروبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم نمونه‌یه‌كی زۆرباش له‌بنیادنانه‌وه‌ی وڵات پێشكه‌ش ده‌كات. سه‌رسامی خۆشی نیشاندا به‌وه‌ی رێگه‌ی پێدرا مۆمێك له‌م كاره‌ساته دابگیرسێنێ و وتیشی \""ئێمه له‌دانیمارك هه‌موو خێزانێك له رۆژی4/5 مۆمێك داده‌گیرسێنین له‌یادی ررزگاربونمان له‌ده‌ست ئه‌لمانیای نازی. بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م كه داگیرساندنی ئه‌و مۆمه تێگه‌یشتناتانه له‌و قوربانیه‌و نیشانه‌ی پشتگیریشتانه له‌ئاینه‌ده‌یه‌كه‌ی گه‌شتر بۆ میلله‌تی كورد\"" له‌كۆتایشدا رایگه‌یاند: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه به‌جینۆساجد بناسرێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو و دوونیا."