پەرلەمانتارانی كوردستان كەمكردنەوەی پاسەوانەكانمان بۆ 2 لە یاسا بەدەرە

پەرلەمانتارانی كوردستان كەمكردنەوەی پاسەوانەكانمان بۆ 2 لە یاسا بەدەرە
پەرلەمانتارانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ 2 پاسەوان بە دەر لە یاساییە و دەبێ وەك پێشتر هەر پەرلەمانتارێك 3 پاسەوانی هەبێ، بەڵام بریكاری وەزارەتی ناوەخۆ دەڵێ، پابەندی كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران دەبین.

حەوتووی رابردوو (ئاكانیوز) بڵاوی كردەوە، بەپێی رێنوێنی نوێی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پاسەوانی وەزیر بۆ 6 و پەرلەمانتار بۆ 2 پاسەوان كەم كرانەوە، ئەمە لە دوا بەشی چاكسازیی سەرۆكی هەرێمدا باسی لێوە كراوە، جگە لەوەی پێشتر سەرۆكی هەرێمی یاسایەكی رەت كردووەتەوە كە پەرلەمان بۆ زیادركنی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران لە 3 بۆ 4، پەسندی كردبوو.

سۆزان شەهاب سەرۆكی فراكسیۆنی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان /59 كورسی/ ئەمڕۆ سێشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دیاریكردنی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتارانی كوردستان بە یاسا لە پەرلەمان رێك خراوە.

زیاتر گوتی، پرۆژەیاسای زیادكردنی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ 4 پاسەوان، لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە رەزامەندی لەسەر نەدرا و پرۆژەكە گەڕایەوە بۆ پەرلەمان، دەبوو سەرۆكایەتیی پەرلەمان بیخاتە ناو كارنامەی دانیشتنەكانەوە و جارێكی تر ژماریەك دیاری بكاتـ،،بەڵا/ ئەوە نەكراوە، بۆیە ئێستە دیاریكردنی 2 پاسەوان، بەدەر لە یاسایە و دەبێ وەك پێشتر بێ پەرلەمانتار 3 پاسەوانی هەبێ كە بە یاسا رێك خراوە.

ئاشكرای كرد، جگە لەوەیش وەزیر دەسەڵاتی ئەوەی نییە دەستكاری ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بكا.

لای خۆیەوە ئەحمەد وەرتی ئەندامی لێژنەی یاسایی لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی /2 كورسی/ بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"پاش ئەوەی ئەو یاسا نوێیەی ژمارەی پاسەوانی پەرلەمانتاران بۆ 4 پاسەوان زیاد كرد و سەرۆكی هەرێم رەتی كردەوە، دەبێ كار بە یاسای پێشوو بكرێ كە لە پەرلەمان هەبووە بەوەی پەرلەمانتار 3 پاسەوانی هەبێ\"".

زیاتر گوتی \""ناكرێ بڕیاری حكوومەت یاسا هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیاری حكوومەت بەسەر یاسای پەرلەمان بێتە سیاندن، دەبێ پەرلەمان خۆی كار بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە بكا\"".

لە بەرامبەردا فائیق تۆفیق بریكاری وەزارەتی ناوەخۆی حكوومەتی هەرێم بە (ئاكانیوز)ی راگەیاند \""ئەگەر پەرلەمانتاران لە بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانەكانیان دەبێ سكاڵا و تێبینیەكانیان ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران بكەن، چونكە ئەمە بڕیار و رێنوێنییە بۆ وەزارەتی ناوەخۆ هاتووە و ئێمە ناچارین بە جێبەجێكردنی\""."
Top