لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: داشکاندنی نرخی گەشتکردن بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ڕەزامەندیی گەورەتری دەوێت

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: داشکاندنی نرخی گەشتکردن بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ڕەزامەندیی گەورەتری دەوێت
لەمەودوا ڕۆژنامەنووسانی ئەندام لە لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، داشکاندن بۆ نرخی گەشتەکانیان به‌ رێژه‌ی له‌ %30 دەکرێت. سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش ڕایگەیاند، ڕەزامەندیی هەموو ئەندامانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانیان پێ وەرناگیرێت، تاکو ئەو داشکاندنە بیان گرێتەوە.

سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، کاروان ئەنوەر، بە ئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند: \"دوای گفتوگۆکردنمان بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەک بکەین، کە سەرجەم ئەندامانی لقەکەمانی لێ بێبەش نەبێت و سەرجەمیان بگرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە توانیمان لەگەڵ نوێنەری سلێمانی کۆمپانیای (دووکان ئایر) داشکاندنی نرخی گەشتەکان بۆ ڕۆژنامەنووسان بخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە، ئەویش لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکە لە وڵاتی ئەڵمانیا(نەوزاد دزەیی) قسەی کردبوو، خۆشبەختانە وتیان بیرۆکەکەمان لا پەسەندە و با بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەووە، ئێمەیش بە نووسراوی ڕەسمی دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وەڵامیان داینەوە\"".

ئەنوەر گوتیشی: \""ئەوان گوتیان ئەگەر بتانەوێت دەتوانین بە پشتگیریی لقەکەی ئێوە، هەر ڕٶژنامەنووسێک سەفەر بۆ دەرەوەی وڵات بکات، لە %30 نرخی بلیتەکەی بۆ دادەشکێنین، یاخود خۆتان وەکو پشکێک لە کۆمپانیاکەی ئێمە دەتوانن بلیت بفرۆشن و لەبەرامبەر فرۆشتنی هەر بلیتێکیش لە%5 بۆ ئێوەیە، به‌ڵام دەمانەوێت ڕۆژنامەنووسان سودمەند بن، هەر بۆیە %30ـیەکەمان دەوێت\"".

سەبارەت بەوەی بۆچی تەنها بۆ لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان کراوە و سەرجەم ئەندامان ناگرێتەوە گوتی: \""حەوتهەزار ڕۆژنامەنووس لە کوردستان هەیە، بەڵام لە لقی سلێمانیدا تەنها دوو هەزار ڕٶژنامەنووس هەیە، حەوت هەزارەکە ڕەزامەندییەکی گەورەتری دەوێت و دەکرێت ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ هەمان کۆمپانیا ئه‌و رێککه‌وتنه‌ ئەنجام بدەن، دڵنیایشم ئەگەر بە شێوازێک لە شێوازەکان سەندیکا داوایان لێ بکات ئەو کۆمپانیایه‌ رازای ده‌بێت.\"""
Top