پڕۆژە نوێكەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نیگەرانیی ناوەتەوە

پڕۆژە نوێكەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نیگەرانیی ناوەتەوە
پڕۆژە نوێكەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ناڕەزایەتیی لای ئۆپۆزسیۆن دروست كردووە و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش پێی وایە، هەنگاوێكە بەرەو دواوە. پەرلەمانتارێكی كوردستانیش دەڵێت: \"ئەوان بەس پڕۆژەی خۆیان پێ راستە.\""
ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، عەدنان عوسمان، بۆ ئاژانسی پەیامنێر، دەڵێت: \""رۆحی ئەم پڕۆژەیە بە هەمان عەقڵیەتی پێشوو نووسراوەتەوە و زۆربەی دەستەڵاتەكان لە دەستی سەرۆكی پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەماندایە.\""

عوسمان لەسەر ئەو بڕوایەیە كە دەبووایە دەستەڵاتەكان بدرایەتە لیژنەكان، نەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان، \""لە بری ئەوەی دەسەڵاتەكان زیاتر بدرێت بە لیژنەكان، پڕۆژەكە هەر وەكو خۆی ماوەتەوە و هەندێ‌ میكیاژیان بۆ كردووە.\""

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، جیا لەوەی خۆیشی تێبینی لەسەر پڕۆژەكە هەیە، گوتی: \""هەرچەندە خۆیشم تێبینیم لەسەری هەیە، بەڵام ئۆپۆزسیۆنیش هیچیان پێ باش نییە، جگە لە شتی خۆیان.\""

عەبدولسەلام بەرواری، گوتیشی: \""ئەوان دەیانەوێت كەمینەیش بن و حوكمیش بكەن، ئەوەیش ناكرێت.\"""
Top