شوێنەوارەكانی كوردستان دەكرێنە ملوانكەی گەشتیاری و بە خەڵات دەدرێنە گەشتیاران

شوێنەوارەكانی كوردستان دەكرێنە ملوانكەی گەشتیاری و بە خەڵات دەدرێنە گەشتیاران
سەرچاوەیەك لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند،بە نیازن لە رێگەی بەهرەمەندانە شێوەو وێنەی ناوچە شوێنەوارەكانی هەرێم بكەنە مەدالیا و لە بۆنەو یادەكاندا بەخەڵات بیبەخشنە گەشتیاران.

نادر رۆستی،گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە هەرێمی كوردستان زۆر شوێنەواری مێژویی و گرنگمان هەیەو بەپێی پلان و بەرنامەیەك دەمانەوێت لە بەهێزكردنی كەرتی گەشتیاری هەرێم سودیان لێببینین. یەكێك لەو هەنگاوانەشمان بریتیە لە دروستكردنی مەدالیای گەشتیاری و دانان یان هەڵكەندی وێنەی شوینەوار لەسەر ئه‌و مه‌دالیایانه‌.

نادر رۆستی، گوتی: بۆ ئەو مەبەستەش هاوكاریی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە لە رێگەی پیشە و بەهرەكانیانەوە ئەو كارەمان بۆ بكەن كە زیاتر لە مادەی برۆنز سیرامیك و كریستاڵ دروست دەكرێن.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، هه‌روه‌ها گوتی: بە نیازین ئەو مەدالیایانە وەك خەڵاتێك بدەینە گەشتیاران یان كاتێك سەردانی وڵاتێك دەكەین بە خەڵات بە ئەندامانی شوێنی كۆبونەوەكەی بكەین كە ئەمەش سەرەتایەك دەبێت بۆ ناساندنی ناوچە شوێنەواریەكانی هەرێم و راكێشانی گەشتیار بۆیان.
Top