هه‌ولێر.. له یادى 21 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕین و11ى ئادار پارته سیاسییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه
له به‌یاننامه‌هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه وه‌ك ئاشكرایه سیـاسه‌تى كاولكردن و كـۆمه‌ڵـكوژى گه‌لـى كوردستان بۆمـاوه‌ى زیاتر له حه‌فتا سالأ له‌لایه‌ن رژێمه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ده‌وڵه‌تى عیراق به‌سه‌ر خـاكى كوردستان و دانیشتوانه‌كه‌یدا په‌یڕه‌و ده‌كراو له‌سه‌ر ده‌ستى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس گه‌یشته لووتكه و له‌سایه‌یدا گه‌له‌كه‌مان رووبه‌ڕووى سیاسه‌تى جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیاباران بۆوه . ئه‌م سیاسه‌ته دژ به‌مرۆڤـایه‌تییه به‌شێوه‌یه‌ك پـه‌ره‌ى سه‌ند كه چیتر كۆمه‌ڵـگاى نێوده‌وڵه‌تى نه‌توانن چاوپۆشى لێبكه‌ن و جه‌ماوه‌رى به‌ئیراده‌و خۆڕ‌اگرى كوردستانیش نه‌توانن له‌مه زیاتر به‌رگـه‌ى بـگـرن إ ئه‌وه‌بوو رق و توڕه‌یى جه‌ماوه‌ر لـه‌ده‌روازه‌ى راپه‌رینه‌وه ده‌ستى پێكرد و هه‌ر رۆژه‌ى له‌شـار و شـارۆچـكه و نـاوچه‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر سه‌رانى به‌عسدا ده‌بارى وخاكی كـوردستانیان لێپـاك ده‌كـرایه‌وه و رۆڵه به هه‌ڵـوێست و جوامێره‌كانى قـه‌ڵاو مناره‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى رۆژانى راپه‌رینه‌وه كـه‌وتنه خـرۆشان و خۆ ئاماده‌كردن بۆ راپه‌رین، ئـه‌وه بوو له‌یازده‌ى ئازاردا پرشنگى خۆری ئـازادی قه‌لاو مناره‌ی داپۆشی وهه‌لمه‌ته‌كانی راپه‌رین ده‌ستی پیكرد.
سه‌رجـه‌م چین و توێژه‌كانى ئـه‌م شاره به‌ته‌واوى ئیراده‌وه به‌پیر و گـه‌نجـه‌وه , به رێكـخستن و پێشمه‌رگـه‌وه بـه دار و به‌رد و چـه‌كـى سوك و چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه رژێمى به‌عسیان شاربه‌ده‌ر كـردوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌شیان خـسته سه‌ر خه‌رمانى ده‌سكه‌وته‌كـانى تر‌ى راپه‌رین ، هه‌ر له‌گه‌ڵ رزگار كردنى شارى هه‌ولێر پارسه‌نگى هێزه‌كانى رژێمى دیكتاتۆرى به‌عس گۆڕا و به‌چۆكدا كه‌وت و بووبه ئاسۆیه‌ك بۆ رزگارى ته‌واوى ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستان.
شایه‌نى باسه ئه‌م رۆژه هاوكاته له‌گه‌ڵ یازده‌ى ئـازارى ساڵى 1970 كه مافـه‌كانى گه‌له‌كه‌مان له چوار چێوه‌ى ئۆتۆنۆمى بۆ كـوردستان به‌دیهات كه ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویى مه‌زن بوو بۆ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى بارزانى نه‌مر .
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ى دوازده پارتى سیاسى كوردستانیدا هاتووه كه پێویسته ناوماڵى كوردستانى تۆكمه‌تر بكرێت و كار له‌سه‌ر یه‌كخستن و هه‌بوونى گوتارێكى سیاسى هاوبه‌ش بكرێت و لێره‌وه‌ش به‌پێویستى ده‌زانین كه داوا له كابینه‌ى داهـاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بكه‌ین سیماى دوو ئیداره‌یى و بنبڕ‌كردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و به دامه‌زراوه‌یى كردنى زیاترى داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆى بزانێت ، له‌كۆتاییدا له یاده‌وه‌رى بیست و یه‌ك ساڵه‌ى رزگاری شاره‌كه‌مان, پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خه‌ڵكى به ئه‌مه‌كى كوردستان به گشتى و شارى قه‌ڵا و مناره به تایبه‌تى ده‌كه‌ین و سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكـى شه‌هیدان داده‌نوێنین و سڵاوى خۆڕاگریش بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌نێرین. هه‌رسه‌ركه‌وتووبێت خه‌باتى نه‌پساوه‌ى گه‌له‌كه‌مان ، نه‌مرى بۆ شه‌هیدانى راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان.