نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی كوردستان و جیهان كرد

نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی كوردستان و جیهان كرد
لەسەر لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی 8ی مارس ئاراستەی ئافرەتانی كوردستان و جیهان كرد، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:

هاوڕێیانى ئازیز،
بە بۆنەى ڕۆژى جیهانیی ئافرەتانەوە، پیرۆزباییەکى گەرم ئاراستەى ئافرەتانى کوردستان و جیهان دەکەم. من بڕوایەکى بەهێزم بە دەستەبەرکردن وداکۆکیکردن لە مافەکانى ئافرەت هەیە و هەمیشە پشتگیریم لە یەکسانى و دابینکردنى دەرفەت لە هەموو بوارەکاندا بۆ ئافرەتانى کوردستان کردووە. لەم رۆژەدا، 8ى ئادار، جارێکى تر پشتگیرى خۆم بۆ مافەکانى ئافرەت و رێکخراوەکانى داکۆکیکردن لە ئافرەتان لە کوردستان دووپات دەکەمەوە. لەگەڵ رێز و سڵاوم بۆ ئێوەى بەڕێز...
Top