كۆنفرانسێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاسای مافی به ده‌ست هێنانی زانیارییه‌كان
نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ له ته‌ڵاری په‌رله‌مانی كوردستان به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی یاسایی كۆنفرانسێك بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاسای مافی به ده‌ست هێنانی زانیاریییه‌كان به به‌شداری ده‌یان رۆژنامه‌وان و نووسه‌ر و رۆشنبیران و په‌رله‌مانتارانی ئێسته وپێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ئه‌نجام دا.
له سه‌ره‌تادا ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \"پرۆژه یاسای مافی به ده‌ستهێنانی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌یه‌كی گرنگه و ده‌مانه‌وێ له ئێسته‌دا كار بۆ په‌سندكردنی بكه‌ین، به‌ڵام به‌شداری كردنی ئێوه له‌م كۆنفرانسه بۆ پتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه‌یه\"".
روونی كرده‌وه \""پێمان وایه له ئێسته له بواری گه‌یشتنی زانیاری بۆ هاووڵاتی و ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن كه‌موكورِیی هه‌یه، ده‌مانه‌وێ به ده‌ركردنی یاساییه‌كی له‌م چه‌شنه ئه‌و كه‌موكورِییه نه‌هێلین\"".
زیاتر گوتی \""ئه‌و تێبینی و پێشنیازانه‌ی له لایه‌ن ئێوه گه‌ڵاله ده‌كرێن به هه‌ند وه‌رده‌گیرێ و له ناو پرۆژه یاساكه‌دا جێی بۆ ده‌كرێته‌وه\"".
پاشان په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان سه‌ردار هه‌ركی كه پرۆژه یاساكه‌ی ئاماده كردووه له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \""ئه‌م پرۆژه یاساییه له ساڵی 2010 دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و له 22 مادده‌ی یاسایی پێك هاتووه به ده‌ركردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌بێته هۆییه‌كی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگه‌یه‌كی پته‌و له نێوان هاووڵاتی و حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگه، كه یه‌كێك له‌و بنه‌مایانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسیی\"".
هه‌روه‌ها گوتی، وه‌ك له‌و پرۆژه‌یه‌دا هاتووه دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو هاووڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له زانیاری له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی وه‌ربگری، ئه‌وه‌ی زانیاریش نه‌دا لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدرێ.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له گوتی، ده‌ركردنی ئه‌و پرۆژه یاساییه زۆر گرنگ و پێویسته بۆ ئێسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له یاسای ژماره 35 ی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی له یه‌كێك له برِگه‌كاندا هاتووه كه ده‌بێ زانیاری پێویست به ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو پێویست نه‌كراوه.
گوتیشی، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌فافیه‌ت له پێدانی زانیاری به ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن بدرێ، پێشمان وایه پێدانی زانیاری به ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن ده‌بێته هۆكارێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جۆره زانیارییه‌ك به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نرێ.
شوان سابیر چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له گوتی، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ به‌وه‌ی كه كه‌موكورِیی تێیدا نه‌بوونی پره‌نسیپی گشتیه، بۆیه ده‌كرێ پره‌نسیپه گشتییه‌كان جێی بكرێته‌وه كه ده‌بێته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه.
گوتیad، به پێی به‌راوردێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك یاسای وڵاتانی دنیا من وای تێگه‌یشتووم به‌وه‌ی ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه‌یه پێنه‌دانی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان به یاسایی بكرێ، واته پێشتر یاساییه‌ك نه‌بووه رێگری له پێدانی زانیاری به هاووڵاتیان و ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن بگرێ، به‌ڵام ئه‌م یاساییه ئه‌وه ده‌كا."