مه‌سرور بارزانی: ئه‌م هێڕشه ریسوا ده‌كه‌م و هیچ پاساوێك بۆ هێڕش كردنه سه‌ر خه‌لكی سیڤیل قبول ناكرێت
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
به داخه‌وه له‌م دوا ساتانه‌ی سالی زایینی، خه‌لكی سیڤیل و بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ڤه‌ری شه‌رناخ، دووچاری هێرشێكی ناڕه‌وا بوونه‌وه و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی بیست و نۆی دوازده‌ی دوو هه‌زار و یازده ، له هێرشێكی فرۆكه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هاولاتیانی هه‌ردوو گوندی رۆبوسكێ و بێژه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ، زیاتر له سیی و حه‌وت هاوڵاتیی سڤیلی كورد شه‌هید كران و نزیكه‌ی پازده كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن. ئه‌م هێڕشه ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌م و هیچ پاساوێك بۆ هێڕش كردنه سه‌ر خه‌لكی سیڤیل قبول ناكرێت.
هاوخه‌می خۆم بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌رده‌بڕم و هیوادارم دوا خه‌میان بێت.
پێویسته ده‌نگی چه‌ك و توندوتیژی كپ بكرێت و ده‌نگی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبول كردن به‌رز بكرێته‌وه، هه‌ر به‌وجۆره‌ش تێكرای گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ره‌و پێشكه‌وتن و ئاسووده‌یی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێن.
هیوادارین هه‌رچی زووتر و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شایه‌دی زاڵبوونی زمانی ئاشتی و گفتوگۆ به‌سه‌ر زمانی چه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌دا بین.