توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی روبارۆك ده‌كات

توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی روبارۆك ده‌كات
پاش ئه‌و رووداوه‌ی ناوچه‌ی قله‌بان له‌ شاری شیرناخ، كه‌ تێیدا به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ 35 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كورد شه‌هید بوون، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانه‌وه‌ ده‌ستیان كرد به‌ گواستنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ی روبارۆك له‌سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند: هێزێكی زۆری سه‌ربازیی توركیا له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینان و جۆڵه‌مێرگه‌وه‌، له‌ نیوه‌شه‌ودا به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی قه‌ره‌قۆله‌كانی سه‌رسنور كراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: توركیا دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌و رووداوه‌ی له‌ ناوچه‌ی قله‌بان روویداو به‌هۆیه‌وه‌ 35 هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، هه‌ڵه‌یه‌ك بووه‌ له‌ زانیاری فڕۆكه‌ سیخوڕییه‌كانیانه‌وه‌.
Top