كه‌جه‌كه لێدوانه‌كانی سوپا‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رۆكایه‌تی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی (كه‌جه‌كه) له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌و لێدوانانه‌ی سوپا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت له وه‌رزی زستاندا له‌و ناوچانه‌ی توركیا به ئاسانی كۆنتڕۆڵی بۆ ده‌كرێت، هێزه‌كانی ئێمه به‌شێوه‌ی كاروان 40 بۆ 50 كه‌س به‌ڕیزو بوونی چه‌ندین ئه‌سپ و وڵاخی باربه‌ر ئه‌و رێگایانانه ناگرنه‌به‌رو ئه‌و راستییه خودی سوپا و وه‌زاره‌تی ناوخۆش ده‌زانێت، كه ئه‌وه راست نیه.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌مووان، ته‌نانه‌ت سوپا‌و فه‌رمانده‌كانی توركیاش ده‌زانن، كه ئه‌و ناوچانه سه‌ر سنورین و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به كۆڵبه‌ری و هێنانی كه‌لوپه‌ل له‌نێوان هه‌ردوو سنوردا بازرگانی ده‌كه‌ن و بژێوی خۆیانی پێ دابین ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا، كه جگه‌له كۆڵبه‌ری و بازرگانی هیچ كارێكی دیكه نیه له‌و گوندانه‌دا بیكه‌ن.
هه‌روه‌ك كه‌جه‌كه ئه‌وه كاره‌ی به پلانێك و به كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست ناو بردووه بۆ كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌و رایگه‌یاندووه شتێكی لۆجیكی نیه كه توركیا به‌و هه‌موو ئامێره پێشكه‌وتوو و ته‌كنه‌لۆجیایه‌وه نه‌توانێت گه‌ریلا و كه‌سی ئاسایی له یه‌ك جیا بكاته‌وه، هه‌روه‌ك كه‌جه‌كه سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و داوایان لێده‌كات ئارام بگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌دا."