وەزیری ناوخۆ: \"نزیكەی 300كەس لە ڕووداوەكانی دەڤەری بادینان دەستگیر كراون\"""

وەزیری ناوخۆ: \
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە بانگێشتكردنی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: \"نزیكە 300كەس بە فەرمانی دادوەر لەسەر ڕووداوەكانی بادینانەوە دەستگیر كراون.\""
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(كەریم شەنگالی) ڕایگەیاند: \""لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی بادینان كێ بە كەمتەرخەم بزانێت سزا دەدرێت، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتە بەر كە كەمتەرخەمیی كردووە، لە ڕۆژی ڕووداوەكە لە زاخۆ لە 2ی ئەم مانگە ڕوویداوە نیوەی هێزەكانی ئەمنی لە پشوو بوون، لە زاخۆ ئێمە 30 پۆلیسمان هەیە 160 بەرگری شارستانییە و 96پۆلیسی كارەبان و 36پۆلیسی دارستانن.\""

ڕوونیشی كردەوە: \""لە ڕووداوەكانی بادینان خەڵكێكی زۆر دەستگیر كراون، لە شاری دهۆك 112كەس دەستگیر كراون كە 72بە كەفالەت ئازاد كراون ئەوانەی تر لە بەندینخانەكاندا ماون، لە شاری زاخۆ 129كەس دەستگیر كراون 85بە كەفالەت ئازاد كراون لە سێمێل 56كەس دەستگیر كراون 11كەسیان تاوەكو ئێستا لە زانیدانەكان ماون، 8كەس لە ڕووداوەكانی بادینان فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراون، چونكە خۆیان ون كردووە و شوێنیان دیار نییە، كۆی گشتی ڕووداوەكانی بادینان 297كەس دەستگیر كراون 202كەسیان بەكەفالەت ئازاد كراون و 95كەسیان ئێستا ڕاگیراون.\""

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بە بانگهێشتكردنی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە بۆ ڕوونكردنەوەی كاری دوو ساڵی وەزارەتی ناوخۆ.

(شەنگالی) گوتی: \""لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەرەنسایی ڕێکكەوتنمان كردووە سەرجەم هەرێمی كوردستان بە كامێرا كۆنتڕۆڵ دەكرێت بۆ چاودێریی ئەمنی و كۆنتڕۆڵكردنی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، 5فڕۆكەی تایبەت بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەكڕدرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.\""

ئەو ئاماژەی دا: بەپێی یاسای حزبەكان مۆڵەت دەدەین بە حزبەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەم ساڵ حزبێکی سیاسی مۆڵەتی پێدراوە، كۆی حزبی سیاسی کە لە هەرێم مۆڵەتیان پێدراوە 39 حزبن، بە گشتی مۆڵەتمان داوە بە 1300 كۆمەڵە و ڕێكخراو و سەنتەر، 32كۆمپانیای بواری ئەمنییش مۆڵەتیان پێدراوە لەهەرێم.\""

ڕوونیشی كردەوە کە لە ساڵی 2011دا 21هەزار و 180تاوانی جۆراو جۆر ڕوویان داوە لە 85% ڕووداوەكان ئاشكرا بووە، 1304 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە شاری هەولێر ڕوویان داوە كە 20كەس گیانیان لە دەست داوە، لە شاری سلێمانی 3096 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویان داوە 45كەس گیانیان لە دەست داوە، لە شاری دهۆك 2899 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویان داوە 34كەس گیانیان لە دەست داوە، لە گەرمیان 834ڕووداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویان داوە 8كەس گیانیان لە دەست داوە لە قەزای سۆران 363ڕوودای ئاگركەوتنەوە ڕوویان داوە 8كەس گیانیان لە دەست داوە."
Top