هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كانی كوردستان له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوو به‌رِێوه‌ده‌چێ
قادر رایگه‌یاند \"حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر پێشنیازی ده‌سته‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی نیشاندا به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 12 ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی داهاتوو، له‌مرِۆوه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌سته‌كه‌یان ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كا بۆ به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه، هاوكات خشته‌یه‌كی كاركردن دانراوه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئێسته لای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له عێراق و چاوه‌رِوانی په‌سندكردنی ده‌كه‌ین\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا\""حكوومه‌تی هه‌رێم برِی 31 ملیار و 150 ملیۆن دیناری بۆ به‌رِێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه دابین كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به لیستی كراوه‌یه ره‌نگه پێویستیمان پتر له‌و برِه پاره‌یه بێ،له هه‌مان كاتدا له‌بوودجه‌ی ساڵی 2012 ی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی هه‌رێم برِی 35 ملیار دیناری بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دابین كردووه، ئه‌گه‌ر برِی پاره‌كه‌مان كه‌می كرد له‌و زیاده‌ی ده‌مینێته‌وه خه‌رج ده‌كه‌ین\"".
وتیشی\"" هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به لیستی ته‌واو كراوه ده‌بێ، چونكه ده‌نگده‌ر ده‌نگ به لیستێكی دیاری كرا‌و ده‌دا، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌نگ به‌و پاڵاوگه‌یه ده‌دا كه خۆی مه‌به‌ستێكی، واته زنجیره‌ی پاڵاوگه‌كان له‌ناو هه‌ر لیستێك گۆرِانگاری تێیدا دروست ده‌بێ."