رێكه‌وتن نامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئیران ئیمزاكرا
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئیران باسیان له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان كرده‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی ئیران پاڵپشتی ته‌واوی پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌رێگه‌ی دابین كردنی كورسی خوێندن بۆخوێندكاران و كردنه‌وه‌ی خوڵ و ئه‌نجامدانی كۆر‌و كۆبونه‌وه و وۆركشۆپ،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش دوپات كرایه‌وه هه‌ردوولا كاربكه‌ن بۆزیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌تایبه‌ت له‌بواری ته‌ندروستی.
پاشان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئیران تیشكیان خسته‌سه‌ر ئه‌و دیداروكۆبونه‌وانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامیانداوه، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه د.تاهیر هه‌روامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێویسته سوود له‌توانا و ئه‌زمونی كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه وه‌ربگرین.
دواتر اغای ئیت نام جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی كۆماری ئیسلامی ئیران سه‌رسامی خۆی ده‌ربری به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه‌رتی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌ك توانراوه لایه‌نی پێشخستنی نه‌خۆشخانه‌كان كاری زۆری بۆبكرێت، له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ته‌وای هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانی ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی بواری ته‌ندروستی هه‌رێمیی كوردستانیش هاوشانی ووڵاتان له‌پێشكه‌وتنه‌كان بێ به‌ش نه‌بێت.
پاشان به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی موغه‌زیان له‌شاری هه‌ولێر دا كه‌له‌داهاتوو ده‌توانێت سوودێكی زۆر به كه‌رتی ته‌ندروستی بگه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن به‌مه‌به‌ستی زیاتر كاراكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌رێگه‌ی دابین كردنی تاقیگه‌ی پشكنینی پێشكه‌وتوو و ناردنه‌ده‌روه‌ی خوێندكارانی هه‌رێم بۆته‌واو كردنی خوێندن له‌گه‌ڵ دانانی خاڵی پشكنین بۆئه‌و خۆراك و ده‌رمانانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.