15 ڕۆژی تر سەرۆكی حكومەت دەگۆڕێ

15 ڕۆژی تر سەرۆكی حكومەت دەگۆڕێ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێ ئێستە دۆخی ناوەخۆی پارتی لە هەموو كاتێك باشترە و حزبەكەی ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكوومەت.

لەگەڵ ئەوەی بەپێی راگەیەندراوێكی پێشتری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كاتی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆكی حكوومەت نێزیك بووەتەوە بەڵام هەست بەبێ دەنگی لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان دەكرێ، بەتایبەت لە دوای رووداوەكانی زاخۆ كە پاڵەپەستۆیەكی میدیای لەسەر ئەو حزبە بەدی دەكرێ.

پشتیوان سادق ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند\" ئێستە دۆخی ناوەخۆی پارتی لە هەموو كات باشترە، ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە دۆخی ناوەخۆی پارتی خراپە، قسەی ناحەزانی ئێمەیە و دوورە لە ڕاستییەوە، ئێستە پارتی لە دۆخێكی زۆر تەندروستدایە\"".

سادق ئاماژەی دا: پارتی تەواو ئامادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكوومەت و بڕیاری كۆتای لەبارەیەوە داوە و پاڵاوكیشمان نێچیرڤان بارزانییە و لەماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا پۆستی سەرۆكی حكوومەت وەردەگرینەوە.

بەپێی رێككەوتننامەی ستراتیجیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە 27ی ئەیلوول/سێپتێمبەری 2007 هاتووەتە ئیمزا كردن، ئەو دوو حزبە پۆستی سەرۆكی حكوومەت و پەرلەمان دوو ساڵ جارێك ئاڵوگۆڕ پێ دەكەن."
Top