گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای چاودێریی كه‌مئه‌ندامان كۆتایی پێهات و دانیشتنی داهاتووش به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ به‌رێوه‌ده‌چێت
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه كه‌به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی ئه‌و ماده‌و بڕگانه‌ی كه‌مابوون له‌پڕۆژه یاسای چاودێریی كه‌مئه‌ندامان له‌هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ده‌ستكرا به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك به‌یه‌كی ماده‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ریان، كه‌په‌رله‌مانتاران راوبۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كان، هه‌روه‌ك چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه خرانه‌ڕ‌و‌و له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرَۆژه یاساكه به‌جۆرێك كه‌خزمه‌تی زیاتر به‌كه‌مئه‌ندامان بكات‌و ژیان‌و گوزه‌رانیان باشتر بكات له‌ڕووی په‌روه‌رده‌و خوێندن‌و شیاندن‌و كاركردن‌و گواستنه‌وه‌و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجا‌و بۆ ئاسانكاریی پێویست بۆیان‌و چاودێری‌و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی‌و وه‌رزش‌و دابینكردنی مووچه‌و شوێنی داڵده‌دان بۆیان.
هه‌روه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كان راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر شێوازی داڕشتنی هه‌ندێ له‌بڕگه‌و ماده‌كانی پڕۆژه یاساكه هه‌بوو پێیان وابوو كه‌ده‌بێ هه‌ندێ بڕگه‌ی تری بۆ زیاد بكرێت له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی زیاتری مافه‌كانی كه‌مئه‌ندامان‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وێڕای ده‌ربڕینی رای خۆی له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه، پشتگیریی ته‌واوی خۆشی بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك ده‌ربڕی كه‌بتوانێ باشترین خزمه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان بكات‌و سوپاسی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتارانیشی كرد كه‌به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌به‌برپرسیاریه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌دا كرد‌و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان خستۆته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی یاسایه‌كی به‌رهه‌مداری لێ ده‌ربچێت كه‌خزمه‌ت به‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكات.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرد بۆ ئاماده‌بوونی له‌دانیشتنه‌كانی گفتوگۆكردنی ئه‌و پڕۆژه یاسایه، هه‌روه‌ك سوپاسی په‌رله‌مانتارانیشی كرد كه‌به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه كرد له‌كاتی گفتوگۆكردنیدا بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كه‌خزمه‌تێكی باش به‌كه‌مئه‌ندامانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و رایگه‌یاند ئه‌و گفتوگۆكردنه‌ی كه‌له‌و چه‌ند دانیشتنه له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه كرا هه‌مووی به‌نووسراو ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی‌و جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رنج‌و پێشنیازانه‌ی كه‌له‌و گفتوگۆیانه‌دا له‌سه‌ر ماده‌و بڕگه‌كان هه‌بوو له‌ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌دا.
پێویسته بوترێت له‌به‌ر رۆشنایی گفتوگۆكانی په‌رله‌منتاران و پێشنیاره‌كانیان سه‌رجه‌م مادده‌كانی پرۆژه یاساكه داده‌رێژرێنه‌وه‌و له‌دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و هێنا‌و رایگه‌یاند به‌یانی سه‌عات 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاراسته‌ی وه‌زیر كرابوون.