توركیا: پەكەكە لە وڵات دەمێنێتەوە

توركیا: پەكەكە لە وڵات دەمێنێتەوە
وەزیرى بەرگریی توركیا لە میانى كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانییدا باسى لە ستراتیجییەتى نوێی پارتى كرێكارانى كوردستان \"پەكەكە\"" كرد و دووپاتى كردەوە كە ئەوان ناكشێنەوە هەرێمى كوردستان و لە توركیا دەمێننەوە.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى سی ئێن ئێن تورك، ئەمڕۆ چوارشەم عیسمەت یڵماز وەزیرى بەرگریی توركیا لە باڵەخانەى پەرلەمانى توركیادا كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیی ساز كرد و تێیدا باسى لە ستراتیجییەتى نوێى \""پەكەكە\"" كرد و گوتى \""بەپێى زانیارییەكانمان دەبوایە پەكەكە لە وەرزى زستاندا هێزەكانیان بۆ هەرێمى كوردستان بكشاندایەوە، كەچى تا ئێستە ماونەتەوە\"".

یڵماز گوتى \""پێمان وایە پەكەكە ستراتیجییەتى گۆڕیوە و مانەوەى پێ باشترە، وەلێ دەزگەى دژەتیرۆر بەهەموو هێز و توانایەكییەوە راوەدوونانى ئەندامانیان دەكەن و لە شاخەكانیشدا سوپا هەموو جۆرە تەكتیكێكى سەربازیی دژ بەئەوان بەكار دەهێنێ\"".

روونى كردەوە \""بەپێویستى دەزانم ئەوەش بڵێم كە بەر لەبەكارهێنانى زەبرى چەك، هەوڵى بەدیالۆگ نێزیك بوونەوە دەدەین و داواى خۆ بەدەستەوەدانیان لێ دەكەین و لە هەموو كاتێكدا ئێمە دواى دەستڕێژى ئەوانەوە چەك بەكار دەهێنین، كردەوەگەلەكانى ئەمجارە بەم شێوەیەیە و گشت هێزەكانیش پابەندن بەو رێنوێنییانەوە\"".
"
Top