ئۆتۆنۆمیی بەس نییە

ئۆتۆنۆمیی بەس نییە
لە ئاماژەیەكیدا بۆ بەرجەستەكردنى مافى كورد لە بازنەیەكى فرەواندا، لەیلا زاناى پەرلەمانتارى كورد لەسەر بارستەى پارتى ئاشتى و دیموكراسى \"بەدەپە\"" دوێنێ سێشەم لەبارەى مافەكانى كورد دوا و دووپاتى كردەوە ئۆتۆنۆمى بۆ كورد بەس نییە. ئاژانسەكانى هەواڵى توركى بڵاویان كردەوە.

لەیلا زانا كە دواى 17 ساڵ دووربوونەوەى لە پەرلەمانى توركیا، دووبارە هەمان پۆستى خۆى لەژێر چەترى بارستەیەكى كوردى وەرگرتەوە و بەردەوام داكۆكیكارێك رژد بوو بۆ پرسى كورد و لەم كۆنفرانسەدا بەشێوەیەكى تێروتەسەل باسى لە چۆنییەتى پێدانى مافى گەلى كورد دەكرد و پێداگرى لەسەر فرەوانكردنى بازنەى ماف و دەسەڵاتەكانى كرد و تێیدا گوتى \""راپرسیكردنى لە ناوچە كوردنشینەكان باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەى گەلى كورد چارەنووسى خۆى بنووسێ، لە كەنەدا هەرێمى كوێبا دوو جار راپرسییان لەسەر سەربەخۆیی كرد. پێویستە رێگە بەكورد بدرێ خۆى مافى چارەنووسى خۆى دیارى بكات\"".

هەروەها گوتى \""كوردەكانى ئێران، توركیا، سووریا و عێراق پێویستە خاوەن دەسەڵات بن و قەوارەیەكى تایبەت بەخۆیانەوە هەبێ، چونكە ئەو وڵاتانە بەردەوام لە ناكۆكیدان لەگەڵ یەكتریدا، بەڵام كاتێك پرسى كورد دێتە كایەوە، گشت لایەنێكیان هاوڕا و كۆك دەبن. نەتەوە یەكگرتووەكان رێگە دەداتە هەر نەتەوەیەك بۆ مافى خۆى خەبات بكات و تێكۆشێ و بەهەموو شێوازێكەوە پشتیوانییان دەبێ، پێویستە سیاسەتى قڕكردن و هەڕەشەكردن لە گەلى كورد بەكۆتا بێ بۆ ئەوەى لە خاكى خۆیان مافى چارەنووسى خۆیان دیارى بكەن و ئازادی، ئۆتۆنۆمى، فیدراڵى و سەربەخۆبوونیش مافى كوردە\"".

\""خەڵكى هەرێمى كوێباى كەنەدى هەر چوار ساڵ و جارێك راپرسى لەسیپەكانى دەنگداندا دەكەن، بەشێكیان داواى ئۆتۆنۆمى، بەشێكیان دەنگ بەفیدراڵییەت و بەشێكیشیان دەنگ بۆ سەربەخۆیی بوونیان دەدەن، بەڕاى من كوردیش دەتوانێ بەهەمان شێوە لە رێگەى سیپەى دەنگدانەوە مافى خۆى داوا بكات. چونكە كاتى ئەوە هاتووە كورد چارەنووسى خۆى دیارى بكات. پێویستە توركیا وەك سیستەمى فیدراڵى ئەڵمانیا كار بكات، ئەنقەرە خەریكى بەڕێوەبردنى ئەركى فیدراڵى بێ و كوردەكانیش سەرقاڵى فیدراڵیی ناوەخۆ بن، تا هەموو دنیا بزانێ كە راپرسى لەسەر سیپەى دەنگدان دەست پێ دەكا و هەموو لایەنێك پێویستە ئەنجامەكان قبووڵ بكەن\"". "
Top