باڵیۆزی هیندستان: جه‌واهیر لال نه‌هرۆ ده‌رباره‌ی كورده‌كان نووسیوویه‌تی و، سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هیند پاڵپشتیان له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان كردووه
باڵیۆزی وڵاتی هیند خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م سه‌ردانه و سه‌رسامی خۆی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم ده‌ربڕی، به‌ڕێزیان گووتی لێكچوونێك له مێژووی هه‌رێمی كوردستان و هیندستان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكان كه له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری بۆ دراوه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئاشنابوونی گه‌ل و سه‌ركرده‌كانی هیند به دۆزی كورد و له‌م باره‌یه‌وه گووتی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هیندستان جه‌واهیر لال نه‌هرۆ به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی بوونی هیندستان ده‌رباره‌ی كورده‌كان نووسیوویه‌تی و باسی له پرسی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كردوه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هیند پاڵپشتیان له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان كردووه.
باڵیۆزی هیندستان گووتی\"ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه كه‌مه‌دا به‌خۆیه‌وه بینیووه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌و ماوه كه‌مه‌و سه‌رچاوه كه‌مه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه توانیوویانه پێشكه‌وتنێكی مه‌زن به‌ده‌ست بهێنن\"".
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له توانا و شاره‌زاییه‌كانی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی په‌ره‌وه‌رده و ته‌ندروستی هیندستان كرا‌و باڵیۆزی هیند له عیراق باسی له خواست و ئاماده‌یی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ به‌شداربوونیان له پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواره جیاجیاكان. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بوونی بواری هاوكاری و ده‌كرێ به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو بۆ ئاینده كاری له‌سه‌ر بكرێ، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له‌بواری په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و په‌روه‌رده‌و مه‌شقی پیشه‌یی كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیانی كوردستان ئێستا له هیندستان ده‌خوێنن و ئاماده‌ن هاوكاری پێشكه‌ش به‌و قوتابیانه بكه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له زانكۆكانی هیندستان بخوێنن به تایبه‌ت له بواری ئه‌ندازیاری .
له لای خۆیه‌وه فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی وڵاتی هیندستانی كرد كه ده‌خوازن له هه‌رێمی كوردستان به توانا و ئه‌زموونیان به‌شداری له پرۆسه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كان بكه‌ن و باسی له سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه كرد و گووتی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات هاوشان له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا په‌ره پێبدات. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم و ئه‌و كه‌رتانه خسته‌ڕوو كه كۆمپانیا بیانیه‌كان رۆلی خۆیان ببینن له پێشخستنی.
دواتر بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و عیراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان خسته‌ڕوو له پێناو چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسیه‌كانی وڵات و بنیادنانی عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ.
"