به‌رێوه‌به‌ری مانگی سووری كه‌ركووك كه‌وته به‌ر هێرشی تیرۆریستی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگیی چالاكییه‌كانی كه‌ركووك به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی زانكۆی شاری كه‌ركووك، بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێلی به‌ڕێوه‌به‌ری مانگی سووری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ناوبراو بریندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا روون نییه ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن چ كه‌س یان گرووپ و رێكخراوێكه‌وه ئه‌نجامدراوه.