دەقی دیمانەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە گەل بەشی فارسیی دەنگی ئەمەریكا

دەقی دیمانەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە گەل بەشی فارسیی دەنگی ئەمەریكا
‮❊ ‬تارق هاشمی‮ ‬پەنای‮ ‬هێناوەتە كوردستان،‮ ‬مالیكیش داوا دەكات‮ ‬ڕادەستی‮ ‬بكەنەوە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئێوە چییە،‮ ‬ئێوە چۆن لەو كێشەیە دەڕوانن،‮ ‬ئایا‮ ‬ڕادەستی‮ ‬دەكەنەوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئەم مەسەلەیە دوو لایەنە،‮ ‬لایەنی‮ ‬دادوەری‮ ‬كە دەبێ دادگا رێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬بگرێتەبەر و بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و هەموو كەس دەبێ پابەندی‮ ‬بڕیارەكانی‮ ‬دادگا بێت‮. ‬لایەنی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسییە،‮ ‬دەبێ ئەم دوو لایەنە تێكەڵی‮ ‬یەكتری‮ ‬نەكرێن‮. ‬بۆ لایەنە سیاسییەكە من لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك كۆمار و سەركردەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراق خەریكم رێگەچارەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬چارەسەر بكرێت،‮ ‬چونكە ئەوە مەسەلەیەك نییە هەروا بە ئاسانی‮ ‬و بە بڕیارێك كۆتایی‮ ‬پێ بێت،‮ ‬ئەمە لێكەوتەی‮ ‬هەیە و لەوانەیە ئەنجامەكانی‮ ‬بە زیانی‮ ‬هەموو لایەك تەواو ببن،‮ ‬دەبێ ئەم مەسەلەیە زۆر حەكیمانە چارەسەر بكرێت‮. ‬بۆیە ئێمە خەریكین كە هاشمیش هاتبوو لەگەڵ جێگرەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەرۆك كۆمار بۆ ئەوە هاتبوون كە كۆبوونەوەیەكی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬بكەن لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك كۆمار،‮ ‬نەك دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە بڕیاری‮ ‬گرتنی‮ ‬یان قەدەغەكردنی‮ ‬سەفەری‮ ‬لەسەر درابێت و ئینجا رایكردبێ بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬كاتێك هاتبوو بۆ كوردستان،‮ ‬بۆ دیتنی‮ ‬سەرۆك كۆمار هاتبوو،‮ ‬نەك ئەوەی‮ ‬پەنای‮ ‬هێنابێتە بەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەڵام ئێستا كە لێرەیە،‮ ‬هەوڵدەدەین بە هەموو لایەك چارەسەری‮ ‬ئەو كێشەیە بكەین‮.‬

‮❊ ‬ئەم مەسەلەیە چۆنی‮ ‬دەبینن،‮ ‬چ ئاكامێكی‮ ‬دەبێ؟ ئایا چارەسەر دەبێ؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬دەبێ هەوڵبدەین چارەسەرببێ،‮ ‬ئەگەرنا لەوانەیە ئەوكات كەلێنێكی‮ ‬گەورە لەنێوان شیعە و سوننە دروستببێ‮. ‬لیستی‮ ‬ئێراقییە زیاتر نوێنەرایەتی‮ ‬سوننە دەكات،‮ ‬ئەوكاتە ئەگەر سوننە لە حكوومەت و پەرلەمان دەرچوون و دابڕان لەنێوان شیعە و سوننە دروستبوو،‮ ‬ئەوا كار لە پەیوەندییەكانی‮ ‬كوردیش دەكات و كاریگەری‮ ‬لەسەر بارودۆخی‮ ‬هەموو ئێراق دەبێت‮. ‬لەبەرئەوە دەبێ ئەو مەسەلەیە زۆر زۆر بە حەكیمانە چارەسەر بكرێت‮.‬

‮❊ ‬تارق هاشمی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬بەوە خەتابار دەكرد كە بەر لە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەركەكانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬بەجێهێشت و نەیتوانی‮ ‬ئەو شەراكەتە نیشتمانییە لە ئێراقدا دروستبكات‮. ‬جەنابتان چۆن بیر دەكەنەوە،‮ ‬پێتانوایە ئەمەریكا زوو كشاوەتەوە‮ ‬یان نەدەبووایە بكشێتەوە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬دەربارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بارودۆخی‮ ‬ئاسایش تیایدا،‮ ‬نەك ئەوەی‮ ‬ئەمەریكییەكان بۆ ئێمەیان دروستكردبێت،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سەقامگیربووە بەهۆی‮ ‬وریایی‮ ‬خەڵك و وریایی‮ ‬دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬ئێمە‮. ‬ئەمەریكییەكان ئەسڵەن هەر لێرە نەبوون،‮ ‬بەڵام لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬گشتی‮ ‬ئێراق،‮ ‬بوونی‮ ‬ئەمەریكییەكان كاریگەری‮ ‬زۆری‮ ‬هەبوو،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬هەتا ئەگەر كێشە و گرفتیش رووبدەن،‮ ‬كێشەكان ئەوەندە فراوان نەبن‮ ‬یان زوو كۆنترۆڵ بكرێن‮. ‬من زوو رای‮ ‬خۆمدا،‮ ‬پێش سێ چوار مانگ گوتم بە بۆچوونی‮ ‬من جارێ زووە ئەمەریكییەكان بكشێنەوە‮. ‬ئەگەر بكشێنەوەش دەبێ بەشێوەیەكی‮ ‬مەسئوولانە كاری‮ ‬خۆیان تەواو كردبێت،‮ ‬چونكە هێشتا بارودۆخی‮ ‬ئێراق نەگەیشتووەتە ئەو قۆناغەی‮ ‬كە بتوانن زاڵ بن بەسەر گرفتەكانیاندا‮. ‬ئەو كاتە زۆر كەس گلەییشیان كرد لە قسەكانم،‮ ‬بەڵام ئەوەتا ئەوە ئەنجامەكەی‮ ‬دەركەوت‮.‬

‮❊ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك‮ ‬ڕاستە ئێرە سەقامگیرە و لەڕووی‮ ‬ئەمنییەوە كێشەی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام كێشەی‮ ‬كەركووك و ناوچە دابڕاوەكانیش هەیە،‮ ‬زۆر كەس پێیانوایە دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬ئەمەریكا كێشە لەنێوان كورد و عەرەب دروست دەبێ؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ڕێگە هەیە بۆ چارەسەری‮ ‬ئەم كێشەیە،‮ ‬رێگاكەش دەستوورییە،‮ ‬ئێمە تاوەكو دوایین هەناسە هەوڵدەدەین بەپێی‮ ‬ئەو چارەسەرییەی‮ ‬دەستوور دیاریكردووە،‮ ‬ئێمە پێیەوە پابەندین،‮ ‬بەڵام مومكین نییە سازشی‮ ‬لەسەر بكەین‮. ‬تائێستا كەمتەرخەمییەكی‮ ‬زۆر كراوە لەلایەن بەغداوە بۆ چارەسەری‮ ‬ئەم كێشەیە‮. ‬زەمەن ئەم كێشەیە چارەسەر ناكات‮. ‬تاوەكو زووتر چارەسەربكرێ بۆ ئێراق باشترە و بۆ هەموو لایەك باشترە‮.‬

‮❊ ‬فەرمووتان سازش ناكەن،‮ ‬ئەوە مانای‮ ‬چییە،‮ ‬واتە ئەگەر ئەوان رازی‮ ‬نەبن و هەروا دوای‮ ‬بخەن،‮ ‬ئێوە چی‮ ‬دەكەن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬ئەو كاتە ئێمە لە پەرلەمانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مەسەلەكە دەخەینە بەردەم پەرلەمان،‮ ‬ریفراندۆم دەكرێت لەناو میللەتی‮ ‬كورد كە ئێمە چی‮ ‬بكەین‮. ‬ئەوكاتە كە خەڵك بڕیاریدا،‮ ‬ئێمە پابەندی‮ ‬بڕیاری‮ ‬خەڵكی‮ ‬خۆمان دەبین‮.‬

‮❊ ‬هەر لە مەسەلەی‮ ‬كەركووكدا ئەوەی‮ ‬بەدیدەكرێ بەتایبەتیش توركمانەكان و بەرەی‮ ‬توركمانی‮ ‬لە كەركووك رازی‮ ‬نەبن كەركووك بگەڕێتەوە سەر حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەیانەوێ هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆیان هەبێ،‮ ‬لەو حالەتەدا چی‮ ‬دەكەن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬خۆی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كەركووك و شوێنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەك كەركووك،‮ ‬چونكە مەسەلە تەنها هەر كەركووك نییە لە ماددەی‮ ‬140 دا،‮ ‬كەس هەقی‮ ‬نییە شێوەیەكی‮ ‬دیاریكراو بەسەر خەڵكی‮ ‬كەركووكدا بسەپێنێ‮. ‬خەڵكی‮ ‬كەركووك خۆی‮ ‬بڕیار دەدات‮. ‬شێوەی‮ ‬چارەسەركردن بەو شێوەیەیە،‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬بارودۆخ،‮ ‬ئینجا ئەنجامدانی‮ ‬سەرژمێری،‮ ‬ئینجا راپرسی‮ ‬خەڵك و خەڵك بڕیار دەدات‮. ‬ئەوكاتە كە خەڵكی‮ ‬كەركووك بڕیاریاندا بێنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر باشە،‮ ‬بڕیاریاندا نەیێنەوە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەوەش بڕیاری‮ ‬خۆیانە و بەرپرسیارێتی‮ ‬مێژوویی‮ ‬لەسەر ئێمە نامێنێ‮. ‬لەبەرئەوە توركمان‮ ‬یان‮ ‬غەیری‮ ‬توركمان ئەوكاتە ئازادە با رای‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮. ‬با بڵێ من نامەوێ بگەڕێمەوە،‮ ‬بەڵام ئەگەر زۆرینە ویستیان بێن،‮ ‬ناتوانرێ رێگە لە زۆرینە بگیرێت‮.‬

‮❊ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬دیكە مەسەلەی‮ ‬سنوورەكان و تۆپبارانی‮ ‬ئێران و توركیایە و بوونی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پەكەكە و پژاكە،‮ ‬لەوبارەوە هەڵوێستی‮ ‬ئێوە زۆرجار راگەیێندراوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬زۆرجار ئێران و توركیا لەو كێشەیەدا پێشنیازەكانی‮ ‬ئێوەیان قبوڵ نەكردووە،‮ ‬داهاتووی‮ ‬ئەو دۆخە چۆن دەبینن و چ قسەیەكتان هەیە بۆ ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬پەكەكە و پژاك؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەم مەسەلەیە بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬دەمەوێ رای‮ ‬خۆی‮ ‬دەرببڕم‮. ‬ئێمە وەك كورد ساڵانی‮ ‬پێشوو ناچاربووین بەچەك بەرگری‮ ‬لە خۆمان بكەین،‮ ‬چونكە رێگەی‮ ‬دیكەمان نەبوو‮. ‬دونیا بێ موبالات بوو بەرامبەر مەسەلەی‮ ‬ئێمە،‮ ‬كیمیاباران دەكراین،‮ ‬ئەنفال دەكراین،‮ ‬دێهاتی‮ ‬ئێمە وێراندەكرا و هەركەس باسیشی‮ ‬نەدەكرد‮. ‬ئێستا دونیا گۆڕاوە و شێوەی‮ ‬خەباتیش گۆڕاوە‮. ‬ئێستا زەمانی‮ ‬چەك نییە،‮ ‬زەمانی‮ ‬مەنتقە،‮ ‬زەمانی‮ ‬ئەوەیە بەشێویەكی‮ ‬دیموكراتیانە بەرگری‮ ‬لە كێشەی‮ ‬خۆت بكەی‮. ‬كاتێك مەجالت هەبێ لە پەرلەمان مەسەلەی‮ ‬خۆت تەرح بكەی‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە قەزیەی‮ ‬خۆت بكەی،‮ ‬هیچ پێویست نییە پەنا بۆ چەك ببەی‮. ‬لەبەرئەوە لەبنەڕەتدا دژی‮ ‬ئەوەم لەمەودوا كورد پەنا بۆ چەك ببات‮. ‬بەنیسبەت ئەو كێشانەی‮ ‬لەسەر سنوور،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬ناخۆش هەبوو،‮ ‬لە لایەك شوێنێكی‮ ‬شاخاوییە،‮ ‬دوورەدەستە،‮ ‬راستە هەندێكجاریش چ پەكەكە و چ پژاك لەو شوێنانە جاری‮ ‬وایە پەلاماری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئێران دەدەن و پەلاماری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬توركیاش دەدەن.چ ئێران و چ توركیا بە ئێمە دەڵێن،‮ ‬ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵام ئەوانە لە خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە دێن پەلاماری‮ ‬ئێمە دەدەن،‮ ‬یان دەبێ ئەوە نەكەن،‮ ‬یان ئێوە مەنعیان بكەن،‮ ‬یان ئێمە ناچارین بەرگری‮ ‬لە خۆمان بكەین‮. ‬ئەوە بۆ ئێمە ئیحراجێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بەوان دەڵێین رەچاوی‮ ‬وەزعی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن،‮ ‬جاری‮ ‬وا هەیە مومكینە بە قسەمان بكەن،‮ ‬جاری‮ ‬وا هەیە گوێ نادەنە قسەی‮ ‬ئێمە‮. ‬ئەم بارودۆخە مومكین نییە هەتا سەر بەم شێوەیە بەردەوام بێ،‮ ‬ئەوە زیانێكی‮ ‬گەورە بە كێشەی‮ ‬كوردیش دەگەیێنێ‮. ‬بۆیە ئێمە هەموو هەوڵێكمانداوە كە دەبێ ئەم مەسەلەیە بە ئاشتی‮ ‬چارەسەر بكرێت و بەشەڕ‮ ‬چارەسەر ناكرێت‮. ‬خۆشبەختانە ئێستا لەگەڵ ئێران گەیشتووینەتە رێككەوتن و هێمنییەك هەیە لەو سنوورە و عەمەلیات و شت نەماوە،‮ ‬خەریكین لەگەڵ پەكەكەش بەشێوەیەك لەم شێوانە،‮ ‬واتە شەڕ‮ ‬نەبێ‮. ‬ئیتر با بەرگری‮ ‬لەخۆیان بكەن با بەرگری‮ ‬لە قەزیەی‮ ‬خۆیان بكەن لە پەرلەمان و لە توركیا هەرچی‮ ‬دەیانەوێ بیكەن،‮ ‬با خۆپیشاندان بكەن،‮ ‬با بچن لە ئەوروپا قسە بكەن،‮ ‬با لێرە خەباتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بكەن،‮ ‬بەڵام خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬باوی‮ ‬نەماوە،‮ ‬دونیاش لەگەڵی‮ ‬نییە‮.‬

‮❊ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬دیكە مەسەلەی‮ ‬ئێرانە،‮ ‬ڕاگەیاندنەكانی‮ ‬ئێران بە باشی‮ ‬باسی‮ ‬جەنابت ناكەن و پێدەچێ ئێران لە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬ئێوە لە ئێراقدا‮ ‬ڕازی‮ ‬نییە‮. ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئێران‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتە،‮ ‬ئایا كێشەیەك هەیە لە نێوان ئێوە و ئێراندا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من پێش نزیكەی‮ ‬كەمتر لە دوو مانگ لە تاران بووم‮. ‬پێموایە سەردانێكی‮ ‬سەركەوتووبوو،‮ ‬ئیستیغراب دەكەم‮! ‬من نەمبیستووە‮! ‬كەی؟ پێش سەردانەكە‮ ‬ڕاستە،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬سەردانەكەم بۆ ئێران نەمبیستووە‮.‬

‮❊ ‬ئاژانسەكانی‮ ‬دەنگوباس زۆربەیان سەر بە حكوومەتن و بەگشتی‮ ‬كە باسی‮ ‬جەنابت دەكەن وەك كەسێكی‮ ‬سەر بە ئەمەریكا و ئیسرائیل ناوت دەبەن،‮ ‬هەست دەكرێ كێشە هەیە لەنێوان بەڕێزتان و ئێران‮...‬؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬پێش سەفەرەكەم مومكینە ئەو شتانە هەبووبێ،‮ ‬بەڵام لە دوای‮ ‬سەفەرەكەوە نەمبیستووە ئەو شتانە هەبووبێ‮. ‬بەڕاستی‮ ‬ئەوانیش دەزانن من كەسێكم بڕیاری‮ ‬گەلەكەی‮ ‬خۆم جێبەجێدەكەم‮. ‬سەر بە هیچ لایەنێك نیم،‮ ‬من دۆستی‮ ‬هەموو لایەنێكم،‮ ‬بەڵام سەر بە هیچ لایەنێك نیم و خۆشیان ئەوە دەزانن كە بگاتە ئەوەی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سەربەخۆ بدەم،‮ ‬من بڕیاری‮ ‬سەربەخۆ دەدەم‮. ‬رێزم هەیە بۆ ئێران و پێموخۆشە پەیوەندییەكی‮ ‬دۆستانەمان هەبێ،‮ ‬بەڵام قەت رێگەم نەداوە و رێگەش نادەم نە ئێران و نە ئەمەریكا و نە هیچ دەوڵەتێكی‮ ‬دیكە لەجیاتی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بڕیاربدات‮.‬

‮❊ ‬لایەنە سووننەكانی‮ ‬ئێراق زۆر باس لە دەستێوەردانی‮ ‬ئێران دەكەن لە كاروباری‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ئێراقدا،‮ ‬دوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬رای‮ ‬ئێوە چییە؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬بەداخەوە سیاسییەكانی‮ ‬ئێراق،‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئێراقی،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬سوننە،‮ ‬ئێران تۆمەتبار دەكەن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬شیعەش وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و توركیا تۆمەتبار دەكەن‮! ‬پرسیارەكە ئەوەیە،‮ ‬ئێوە بۆ رێگە دەدەن ئێران،‮ ‬توركیا،‮ ‬سعودیە،‮ ‬ئەمەریكا‮ ‬یان هەر وڵاتێكی‮ ‬دیكە دەستبخاتە ناو كاروباری‮ ‬وڵاتەكەتانەوە؟‮! ‬با گلەیی‮ ‬لە خۆیان بكەن‮. ‬بۆ ئەوان رێگەیاندا؟


‮❊ ‬لە مەسەلەی‮ ‬سووریادا مالیكی‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬رێبەرانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لە بەشار ئەسەد دەكات،‮ ‬ئایا ئێوەش هاوڕان لەگەڵ نوری‮ ‬مالیكیدا؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬من‮ ‬ڕای‮ ‬خۆم هەیە و ئێمە هەڵوێستی‮ ‬خۆمان هەیە‮. ‬بە نیسبەت من نە بەشار ئەسەد مەسەلەیەكی‮ ‬گرنگە و نە ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سووری‮. ‬بەنیسبەت من سیستەمی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬لە سووریا گرنگە،‮ ‬بەڵام مافی‮ ‬دوو ملیۆن كورد بۆ من زۆر گرنگە لە سووریا‮. ‬ئەگەر بەشار ئەسەد بێتە پێش و دان بە مافی‮ ‬ئەوان دانبێ،‮ ‬ئێمە هەڵوێستێكمان دەبێ،‮ ‬ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بیەوێ ئەو ئیعتیرافە بكات ئێمە هەڵوێستێكمان دەبێ‮. ‬هەڵوێستی‮ ‬ئێمە بەرامبەر بە بەشار ئەسەد،‮ ‬یان بەرامبەر بە ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سووری،‮ ‬وەستاوە لەسەر هەڵوێستی‮ ‬ئەوان بەرامبەر بە مافی‮ ‬كورد لە سووریا‮. ‬بەداخەوە تائێستا هەردوولایان ئینكاری‮ ‬بوونی‮ ‬كورد و مافی‮ ‬كورد دەكەن‮!‬

‮❊ ‬واتە ئێوە بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە چاوەڕوانیدان؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬بە نیسبەت ئێمە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئێمە بەندە بە هەڵوێستی‮ ‬ئەوان بەرامبەر بە كوردی‮ ‬سووریا‮. ‬هەردوولایان هەڵوێستێكی‮ ‬سەلبیان هەیە‮. ‬كامەیان هەڵوێستی‮ ‬ئیجابی‮ ‬هەبێ،‮ ‬ئێمەش هەڵوێستی‮ ‬ئیجابیمان دەبێ‮.‬

‮❊‬‮ ‬ئێوە وەك سەركردەیەكی‮ ‬كورد،‮ ‬كارنامەی‮ ‬ئەمەریكا لە دوای‮ ‬9 ساڵ لە ئێراق چۆن دەبینن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮: ‬بەنیسبەت ئەمەریكا من زۆر سەریحم و بێمنەتیشم لە هەموو شتێك،‮ ‬گوتم سوپاسی‮ ‬ئەمەریكا دەكەین بۆ ئەو قوربانیانەی‮ ‬داویانە،‮ ‬ئەگەر ئەمەریكا نەبووایە ئەوانەی‮ ‬ئێستا لەبەغدان لەوێ نەدەبوون،‮ ‬سەددام هەر لە جێی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبوو‮. ‬بە بۆچوونی‮ ‬ئێمە رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس كارێكی‮ ‬زۆر باشبوو،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوە هەڵەی‮ ‬زۆر گەورەیان كرد‮.‬

‮❊ ‬وەك چی؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬خۆیان كرد بە داگیركەر،‮ ‬رێگەیان نەدا حكوومەتێكی‮ ‬كاتی‮ ‬دروستبكرێت‮. ‬عەسكەری‮ ‬ئەوان جێگەی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬ئێراقی‮ ‬گرتەوە و رۆژانە لەسەر شەقامەكان رووبەڕووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئێراق دەبوونەوە‮. ‬ئەوانە هەمووی‮ ‬هەڵەی‮ ‬زۆر گەورە بوون‮. ‬هەڵەی‮ ‬گەورە ئەوەبوو لە رزگاركەرەوە خۆی‮ ‬كرد بە داگیركەر‮.‬

‮❊ ‬مەسەلەیەكی‮ ‬دیكە هەیە ئەو نیگەرانییەیە كە لە دەرەوە دروستبووە‮. ‬ئەویش پەرەسەندنی‮ ‬ئیسلامییەكانە لە كوردستان،‮ ‬ئێرە ناوچەیەكی‮ ‬ئارامە و دۆستی‮ ‬ئەمەریكا و رۆژئاوایە و دیموكراتییەتێكی‮ ‬نیسبی‮ ‬هەیە كە ئەویش لە پەرەسەندندایە‮. ‬پێدەچێ ئەم دیموكراسییەتە لەلایەن ئیسلامییەكانەوە هەڕەشەی‮ ‬لێدەكرێت‮. ‬هەڵوێستی‮ ‬جەنابت بەرامبەر ئەوانە چۆنە،‮ ‬ئایا پێتوایە نەرمی‮ ‬زۆریان بەرامبەر نیشاندراوە لەبەرئەوە وا پەرەیان سەندووە و رێگە بە خۆیان دەدەن شوێنێك دابخەن‮..‬؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮:‬‮ ‬یەكێك لەو شتانەی‮ ‬كە ئێمە زۆر زۆر پێی‮ ‬سەربەرزین و شانازی‮ ‬پێوە دەكەین ئەو فەرهەنگی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬ئایینی‮ ‬و مەزهەبییەیە كە لە كوردستان هەیە‮. ‬ئەوە بەدرێژایی‮ ‬مێژوو هەبووە و دەبێ بشمێنێ‮. ‬چونكە ئەمە‮ ‬یەكێكە لە بنەماكانی‮ ‬كە بە گرێنتی‮ ‬حیساب دەكرێ بۆ كورد‮. ‬بەداخەوە لەو ماوەیەی‮ ‬دواییدا ئێمەش دەبینین هەندێ تووندوتیژی‮ ‬لە هەندێك مامۆستای‮ ‬ئایینی‮ ‬یان لە هەندێك كە خۆیان بە ئیسلامی‮ ‬دەزانن دەردەكەوێ‮. ‬ئێمە خەریكین لەگەڵ مامۆستایانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و لەگەڵ حیزبە ئیسلامییەكانیش‮. ‬بێگومان میللەتی‮ ‬كورد بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬موسڵمانە،‮ ‬بە عەقیدەشەوە موسڵمانە و بە پاكوخاوێنی‮ ‬موسڵمانە‮. ‬بەڵام موسڵمانێكی‮ ‬كراوە،‮ ‬موسڵمانێك كە پێكەوەژیان قبوڵ دەكات،‮ ‬موسڵمانێك كە دینی‮ ‬دیكە قەبوڵ دەكات‮. ‬نەك موسڵمانێكی‮ ‬تووندوتیژ كە هیچ شتێك قبوڵ نەكات.لەبەرئەوە بەهیچ شێوەیەك ئێمە رێگە نادەین لە كوردستان ئیسلامی‮ ‬تووندڕەو جێبگرێت لە كوردستان‮. ‬ئیسلامی‮ ‬میانڕۆ،‮ ‬ئیسلامی‮ ‬كراوە و ئیسلامی‮ ‬پێغەمبەر و قورئان و خوا،‮ ‬ئەم بیدعەی‮ ‬ئێستا بۆ ئێمە دەریدێنن‮! ‬نایەڵین لە كوردستان سەرهەڵبدات‮.‬


‮❊ ‬سەبارەت بە بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان‮ ‬ڕاتان چییە،‮ ‬پێدەچێ ئێستا پەیوەندیتان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن ئاسایی‮ ‬بێت،‮ ‬ئەوان چۆن دەبینن؟

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‮: ‬من هەموو حیزبەكانی‮ ‬كوردستان بەیەك چاو تەماشا دەكەم و،‮ ‬لەگەڵ هەمووشیان قسەم هەیە و دانیشتنم هەیە‮. ‬پێگەی‮ ‬من وایە‮. ‬لەبەرئەوەی‮ ‬من هەموو ئامانجم ئەوەیە ماڵی‮ ‬كورد رێكبخەمەوە‮. ‬ئەوە شتێكی‮ ‬ئاساییە بۆچوونی‮ ‬جیاواز هەبێ،‮ ‬حیزبی‮ ‬جیاواز هەبێ،‮ ‬بەڵام مەرج ئەوەیە لە مەسەلە ستراتیژی‮ ‬و نەتەوەییەكاندا هەموو‮ ‬یەكبن،‮ ‬سوپاس بۆ خوا لەو رووەوە باشە‮.‬
Top