پلانی قۆناغی حەوت، زۆربەی كێشەكانی كارەبا لەهەرێم چارە دەكات
به چاودێری و ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با له دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با پریزێنتێشنێك بۆ پێداچوونه‌وه و پێشخستنی ماسته‌رپلانی كاره‌با به‌ڕێوه‌چوو.
رێكه‌وتی 27-12-2011 له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و به چاودێری و ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با و، به ئاماده‌بوونی راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پلاندانان و به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندازیار و ته‌كنیكارانی وه‌زاره‌ت، كۆمپانیای (P.B)ی راوێژكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با پریزێنتێشنێكی له باره‌ی پێداچوونه‌وه و پێشخستنی ماسته‌رپلانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2020 به‌ڕێوه‌برد.
له میانی پریزێنتێشنه‌كه‌دا كه له لایه‌ن كۆمپانیای (P.B)ـی به‌ریتانی پێشكه‌شكرا، به تێر و ته‌سه‌ل باس له بارودۆخی ئێستای كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و دانانی به‌رنامه و پلان بۆ پێشخستنی ئه‌م بواره كرا, دواتر وه‌زیری كاره‌با وێڕای ده‌ستخۆشی له كار و ماندووبوونه‌كه‌یان ئومێدی خواست له ساڵی نوێ‌دا بایه‌خ و گرنگییه‌كی تایبه‌ت به‌م بواره بدرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌زاره‌تی كاره‌با له دوو ساڵی رابردوودا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ بره‌ودان به كه‌رتی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار سێكته‌ری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و دابه‌شكردن و كۆنترۆڵی كاره‌با ، راشیگه‌یاند كه كار ده‌كه‌ین له روانگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌ت بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ پلانی قۆناغی (7 ) تا بتوانین گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی هه‌رێم له خۆبگرین له دابینكردنی كاره‌با و به‌ڕێوه‌چوونی سیستم.