زمانی كوردی ده‌بێته به‌شێك له‌زمانی خوێندن له‌ئه‌ڵمانیا
مامۆستا (عه‌بدولواحید گوانی) جێگری سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌دوا كۆنگره‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یاندا، نوسینگه‌ی ئه‌وروپا به‌شداربووه‌و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه، یه‌كێك له‌و پرۆژانه كاركردن بووه بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی زمانی كوردی له‌سیستمی خوێندنی ئه‌ڵمانیادا.
مامۆستا عه‌بدولواحید وتیشی:\"بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه، هه‌موو تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م ئیمتیازاتی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بۆ مامۆستایانی خۆبه‌خشی دانیشتووی ئه‌وروپا ئه‌ژمار بكرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ فێركردنی منداڵی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ئه‌وروپا\"".
لای خۆشییه‌وه، مامۆستا (ئیسماعیل به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌یه‌كێتی مامۆستایانه‌وه نوسراویان به‌ده‌ست بگات، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌و یه‌كێتییه بكه‌ن، به‌ڵام دوای تاوتوێكردنی داواكارییه‌كان.
به‌رزنجی وتی:\""وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشتیوانی هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌كات بۆ ناساندنی زمانی كوردی له‌جیهاندا‌و به‌ڕِِه‌سمی ناساندنی زمانی كوردی له‌هه‌ر سیستمێكی خوێندندا\"".
لقی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا زمانی كوردی به‌ڕه‌سمی له‌سیستمی خوێندنی سویددا ناسێنرا‌و دوای پشووی سه‌ری ساڵی زاینی، نوێنه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی زمانی كوردی له‌خوێندنی ئه‌ڵمانیادا."