سبەی وەزیری ناوەخۆى هەرێم لە پەرلەمان ئامادە دەبێ

سبەی وەزیری ناوەخۆى هەرێم لە پەرلەمان ئامادە دەبێ
بەپێى سەرچاەكانى پەرلەمانى كوردستان، سبەى چوارشەم وەزیری ناوخۆ ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەبێ و وەڵامى پرسیارەكانى پارلەمانتاران لەبارەى دۆخى تەناهیى هەرێم بەتایبەت رووداوەكانى ئەمدواییەى دەڤەرى بادینان دەداتەوە .

تاریق جەوهەر راوێژكاری ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند \"لە دانیشتنی دوێنێ دووشەمى پەرلەمانی كوردستاندا بۆ سێیەم دانیشتن وەزیری دارایی‌و ئابووری لە پەرلەمان ئامادە دەبوو ئەو پرسیارانەی كە مابوون، لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ئاڕاستەی وەزیری دارایی و ئابووری كران و ئەویش وەڵامی دانەوە\"".

زیاتر گوتى \""لە دانیشتنی سبەى چوارشەمى پەرلەمانیشدا، كەریم سنجاری وەزیری ناوەخۆی حكوومەتی هەرێم ئامادەی دانیشتنەكە دەبێ\"".

ئیسماعیل مەحموود سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش ‌و ئەنجوومەنە خۆجێیەكانی پەرلەمانی كوردستان بە(ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، لەدانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا كە وەزیری ناوخۆ ئامادە دەبێت، زیاتر لە (100) پرسیار لەبارەی ڕووداوەكانی دەڤەری بادینان ‌و پرسەكانی تایبەت بە وەزارەتی ناوەخۆ ‌و دۆخى تەناهیی هەرێمی كوردستان، ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆ دەكرێ."
Top