6 په‌رله‌مانتاری نوێی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد
![6 په‌رله‌مانتاری نوێی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/swendxwardn-23er233.jpg )
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی بووه له 8 خاڵ و 6 خاڵی تایبه‌ت بوون به
سوێندن خواردنی دوو په‌رله‌مانتاری فراكسۆنی كوردستانی و 4 په‌رله‌مانتاری گۆرِان و خوێندنه‌وه‌ی دوو پرۆژه یاسا بوو.
دواتر به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رگرتنی هه‌ر یه‌ك له رازاو مه‌حموود و قادر ئه‌حمه‌د له شوێنی په‌رله‌مانتارانی ده‌ست له كاركێشاوه عه‌بدوڵا عه‌لی و ره‌فیق سابیر سوێندی یاساییان خوارد، دواتر له شوێنی هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ده‌ست له كار كێشاوه له فراكسۆنی گۆرِان شاهۆ سه‌عید، زانا ره‌ئووف، په‌ریهان قوبلای و جه‌عفه‌ر عه‌لی هه‌ر یه‌ك له فه‌رمان عزه‌دین، دڵشاد حوسێن، ئاهه‌نگ عارف و عه‌بدوڵا محه‌مه‌د خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و پاشان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مان، له دواییدا په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان سوێندی یاساییان خوارد.