شەنگال و كوردانی ئێزیدی هه‌ر به‌ره‌سه‌نی ده‌مێنەوە
جگە لەوەی كە تیرۆریستانی داعش پەلاماری دەڤەری شنگال و كوردستانیان دا و تاوانی دڕندانەیان بەرانبەر خوشك و برا ئێزدییەكانمان لەو دەڤەرەدا ئەنجام دا. جێگەی داخە كە دوای تێپەڕینی 10 ساڵ لە بابەتی ئەو كارەساتەدا هێشتا گوێمان لە موزایەدات و لێكدانەوەی ناڕەوا و بێویژدانانە دەبێ كە ئامانجیان لێ لێكترازانی كوردانی ئێزدی و شەنگال لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێنجا كەمبایەخ پیشاندان و رێگریكردنە لەو هەوڵانەی حكوومەتی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی شەنگالە . گەلی كورد باش ئەو راستییانە دەزانێت كە ئەگەر كار گەییشتە بەرگریكردن و شەڕ لەپێناو كوردستان، ئەوە پارتییە شەڕی دوژمن و ناحەزانی كوردستان دەكات و شانیش دەداتە بەرپرسیارێتی .
نه‌یارانی كورد ، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیان یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیایی كوردستانه ، ئه‌و ناحه‌زانه باش له‌و راستییه گه‌یشتوون كه ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی زۆر نزیكه كه خاك و گه‌لی كورد به مافه‌ره‌واكانیان بگه‌نه‌وه ، هه‌ر بۆیه ، له ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو ، به شێوه‌یه‌كی چڕوپڕكاریان له سه‌ر ئه‌و راستییه كردووه كه سیاسه‌تی لێكترازان و دووبه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ره‌كی له نێوان هۆز و ئێل و خێڵه‌كانی كوردستان دروست بكه‌ن ، بۆیه ئه‌وا باش له كوردبوون و كوردستانیبوونیان گه‌یشتوون و ده‌زانن كه نكۆڵیكردنیان ئه‌سته‌مه
هه‌ر بۆیه، جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی لاواز له رووی نیشتمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نێوخۆی كورد به‌كارهێنراوه ، به‌ڵكو له هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵیانداوه به ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به بیروهزری ئاینی و مه‌زهه‌بی جیاواز له‌وڕێگه‌یشه‌وه هه‌وڵه دوژمنكارییه‌كانیان به سیناریۆ و پیلانی قڕێژ كار له سه‌ر لێكترزانی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن ، به‌ڵام نازانن كه هیچ كوردێكی ژێر و ڕه‌سه‌ن ناكه‌وێته نێو داوی نه‌یارانی كورد وكوردستانه‌وه ، كه مه‌ڕام له‌و كاره‌ش نه‌ك ته‌نها دروستكردنی ڕق و كینه‌ی كورد به‌رامبه‌ر كورده ، به‌ڵكو به‌وڕێگه‌وه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ستراتیژی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیدا بگرن .
مه‌به‌ستی ئه‌م ووتارام به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كه پیلان و سیناریۆی داڕێژراو و ئاماده‌كراو به‌رامبه‌ر شه‌نگال و شه‌نگاڵییه‌كان كه به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردن و سه‌رۆك بارزانی ڕابه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه شوناسی كوردانی ڕه‌سه‌نی به ئێزدییه‌كان وه‌ك دین و ئۆڵ به‌خشیووه ، له مانگی ئابی ساڵی 2014 بۆ یه‌كه‌مین جار به گۆڕینی ئاراسته‌ی ڕێكخراوی تیررۆیستی داعش به‌ره‌و رووی شه‌نگال و كوردانی ئێزدی وه‌ك دین " وایكرد كه پرۆسه‌یه‌كی ڕه‌شه‌گیر و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له‌و ناوچه كوردستانییه ئه‌نجام بدرێت و له هه‌مانكاتیشدا ئۆباڵه‌كه‌شی به شێوه‌یه‌ك بخڕێته ئه‌ستۆی پارتی دیموكراتی كوردستان كه درز و ناكۆكیی و ڕق و كینه له نێو دڵی كوردانی ئێزدی به‌رامبه‌ر نه‌ك ته‌نها پارتی به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت و به‌م شێوه‌یه‌ك هه‌لومه‌رجێك بێته‌ئاراوه كه لێكترازان دروست بێت گوایه به‌خه‌یاڵی خاویان ئه‌م كورده ڕه‌سه‌نانه و ناوچه ستراتیژییه له هه‌رێمی كوردستان داببڕن .
لێره‌دا ، بۆ مێژوو پارتی به سه‌ركردایه‌تی بارزانی ، هه‌میشه له پێناو بست به بستی خاكی كوردستان هه‌ر له شه‌نگاڵه‌و ه تا كه‌ركووك خوێن و گیانی به‌خشیووه و هه‌میشه‌ش به‌كرده‌وه ئاماده بووه به‌رگری لێبكات ، به‌ڵام هه‌ر گیز ڕێگه‌نادات خه‌ونی دوژمنانی شه‌نگال و كوردانی ڕه‌سه‌نی ئێزدی كه مه‌رامه‌كه‌یان روون وئاشكرایه بێته‌دی .
دواتر ئه‌و پیلانگێرییه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌ن و گروپی میلیشایی و په‌كه‌كه و به‌پاڵپشتی وڵاتانی هه‌رێمی كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن دڕێژه پێده‌ره پیلانگێرییه‌كانی 2014 و 2017 ن كه مه‌ڕامی سه‌ڕه‌كییان داگیركارییه‌كی تره به شێوه‌ی سیاسه‌تی زۆرینه‌ی میلیشایی و تایفی و خه‌ونێكی تره بۆ به‌عه‌ره‌بكردنی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی شوناس و جوگرافیایی كوردانی ئێزدی له سه‌ر موڵكی باب و باپیرانیان.
ئەوەش بۆ مێژوو و بەویژدانەوە دەبێت هەموو كوردێكی دڵسۆز و نیشتیمانپەوەر هەرگیز لە بیری نەكات ، لە پێناو رزگاركردنی شەنگال لە چەنگی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی ، سەرۆك بارزانی خۆی سەرپەرشتیی بەرەكانی شەڕی كرد و بەڵێنی ئەوەی بە كوردانی ئێزدی‌دا كە لە ماوەی كەمتر لە سەت ڕۆژ ڕێگەكانی دەڤەری شنگال و چیای شنگال ئازاد بكات و سەری داعشەكان دەكەوێتە ژێر پێی ئێزدیەكان. سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە بەڵێنی خۆیان بردە سەر و چیای شنگال و ئەو ڕێگایانەی هەرێمیان بە دەڤەری شنگال دەبەستەوە بە تەواوەتی ئازاد كران. دەبێ نەیارانی كورد ئەو راستییە بزانن كە پارتی هەرگیز ڕێگەنادات خەونی دوژمنان و بەكرێگیراوەكانیان بێتەدی وبستێك خاكی كوردستان بە داگیركراوی بمێنێتەوە .