ســــەرۆکـــی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان دەکات.

لە پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد)ی کوڕی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت."