ســـەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی : له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
رۆژی شەممە، 15ـی حوزەیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا گوتی: "جه‌ژنى قوربان به گه‌رمى له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م."
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: "له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
جه‌ژنى قوربان به گه‌رمى له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويهكى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكه‌ينه‌وه و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يهكتردا بكه‌ينه‌وه.
يهزدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/6/15