تورکیا ده‌ڵێت له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی کورد له باکوری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شیر ئه‌ته‌لای گوتی هێرشی زه‌مینی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به دور نازانێت بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌و 2 هه‌زار سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌ی که مه‌زه‌نده ده‌کرێت له باکوری عێراق بن. ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌ته‌لای له‌و ده‌مه‌دا بوو که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی تورکیا گه‌یشته ئانکه‌ره.
تورکیا پـێشـتر داوای له عێراق کردبوو نه‌هێڵن خاکی وڵاته‌که‌یان له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه به‌کاربێن بۆ هێرشکردنه سه‌ر تورکیا. کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیش لای خۆیانه‌وه داوایان له تورکیا کردووه واز له بۆردومانکردنی ناوچه سـنووریـیهکانیان بهێنێت و به‌ڵێنیان داوه هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست له دژی په‌که‌که بگرنه‌به‌ر.