فه‌لاح مسته‌فا: 20 وڵات له هه‌رێمدا كۆنسوڵخانه‌یان هه‌یه، هه‌رێمیش له 12 وڵاتی بیانی‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه
هاوكات ڕوونی كرده‌وه كه له ئێستادا 20 وڵات به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمدا هه‌یه.(فه‌لاح مسته‌فا)، ده‌ڵێت كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا نییه و نابنه به‌شێك له‌و ڕێككه‌وتننامانه‌ی كه زیان به ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌گه‌یه‌نێت.
باس له بوونی 18 نوێنه‌رایه‌تیی بیانی له هه‌رێمدا ده‌كرێت، ئه‌و ژماره‌یه ئێستا زیادی كردووه؟
- به‌ڵێ ئه‌م ژماره زیادی كردووه و له زیادبووندایه، ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی 20 وڵاتی بیانی نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌رێمدا هه‌یه، ژماره‌كیان كۆنسووڵگه‌رین جگه له‌وانه‌یش هه‌ندێك نووسینگه‌ی بازرگانی هه‌ن، ئه‌وه وێڕای چه‌ند كۆنسووڵگه‌رییه‌كی فه‌خری، ئێستایش هه‌ندێك وڵاتی دیكه هه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسووڵگه‌ری له پێوه‌ندیدان له‌گه‌ڵماندا كه هه‌ندێكیان كۆنسووڵگه‌ریی ئاسایی و هه‌ندێكیش نووسینگه‌ی بازرگانی و ئابووری ده‌بن.
له‌م ژماره‌یه ته‌نیا دوو كۆنسووڵگه‌ریی عه‌ره‌بی هه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌نه‌وه؟
- به‌ڵی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌سته‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین و ئیماراتی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بكه‌نه‌وه، لوبنانیش ده‌مێكه بڕیاری دامه‌زراندنی كۆنسووڵگه‌ریی فه‌خریی داوه.
بوونی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه به جیددی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر فراوانكردنی بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه هه‌بووه؟
- ڕاستییه‌ك هه‌یه ئێمه ده‌بێت بیڵین، تا دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس پێناسه‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی بۆ بوونی هه‌رێم و ددانپێدانانێكی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌رێمه‌كه نه‌بووه، دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور بوو به خاوه‌نی ئه‌م پێناسه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی بیانییش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به هۆی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ڕێزگرتن، ئێمه ئه‌و پێوه‌ندیانه‌مان به‌ستووه، ڕه‌نگه بوونی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه له ڕووی سیاسی و ئابووری و وه‌به‌رهێنانه‌وه یانیش ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییه‌وه بۆ ئێمه گرنگ بێت، بۆ ئێمه گرنگه به‌شێك بین له جیهانی نێوده‌وڵه‌تی.
كه‌واته پێوه‌ندیی ئێوه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا پشت به سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌به‌ستێت؟
- به‌ڵێ بێگومان، ئێمه به كاركردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا پابه‌ندین و له نزیكه‌وه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا كار ده‌كه‌ین.
حكوومه‌تی فیدراڵ له دروستكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا به‌ربه‌ستتان بۆ دروست ده‌كات؟
- ئێمه ده‌بێت واقیعبین بین و پێشبینیی زیاتر بكه‌ین، سیسته‌می حوكمڕانی له عێراقدا دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو ده‌ستی پێ كردووه، بۆیه‌یش ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان به هێواشی بنرێن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر ئه‌و واقیعه قبووڵ بكات كه هه‌یه و له یه‌كدیتێگه‌ییشتن هه‌بێت، ئێمه هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ده‌ڕۆین، ئێمه نابێ نكۆڵی له‌وه بكه‌ین كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق پشتیوانێكی باش بوو له هاندانی ئه‌و وڵاتانه بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌رێمی كوردستان چه‌ند نوێنه‌رایه‌تیی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه؟
- له چوارچێوه‌ی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 12 وڵات نوێنه‌رایه‌تیی هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا له هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا نوێنه‌رایه‌تیمان نییه.
پێوه‌ندیی هه‌رێم و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت له به‌رنامه‌تاندایه نوێنه‌رایه‌تی له‌و وڵاتانه‌یشدا بكه‌نه‌وه؟
- به‌ڵێ به‌رنامه‌مان هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به ئاماده‌كاری و زه‌مینه‌سازی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌یان، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ربگرین و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێگه‌ی سیاسی و ئابووریی به‌هێزیان هه‌یه و ڕه‌وه‌ندی كوردیان تێدایه، پێوه‌ندی ببه‌ستین، نیازمان وایه سوود له بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان وه‌ربگرین بۆ بوونێكی به‌هێزی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆر مه‌به‌ستمانه نوێنه‌رایه‌تیمان لێیان هه‌بێت، له‌و وڵاتانه‌یش كه نوێنه‌رایه‌تیمان نییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی باڵیۆزخانه‌كانی عێراق نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزین، چونكه بێگومان ژماره‌ی باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌رێم زیاتره و، ده‌كرێ له ڕێگه‌ی سوودوه‌رگرتن له‌و باڵیۆزخانانه ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا.
ئاماره‌كان ده‌ڵێن كه 60 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد له ئه‌ورووپا بۆ دیپۆرتكردنه‌وه ئاماده كراون، ئه‌وانیش داوای هه‌ڵوێست له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌توانن له‌م ڕووه‌وه چی بكه‌ن؟
- ئه‌مه بابه‌تێكی به‌رده‌وامی نێوان ئێمه و ئه‌و وڵاتانه‌یه كه پرسی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیان تێدا هه‌یه، من ده‌مه‌وێ چه‌ند ڕاستییه‌ك بخه‌مه ڕوو، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ ڕێككه‌وتنێكی ئاشكرا یان نهێنیی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران نییه، دووه‌م ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینه به‌شێك له هیچ به‌رنامه‌یه‌ك كه زیان به هاووڵاتیانی ئێمه و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و په‌نابه‌رانی كورد بگه‌یه‌نێت، ئێمه ده‌بێت ڕێز له یاسا و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرین، ئێمه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین تا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی دیكه ئه‌نجام بده‌ین، عێراق وه‌كوو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌نی سه‌روه‌ری، ڕێككه‌وتنامه‌ی واژۆ كردووه ئێمه به‌شێك نه‌بووین له‌و ڕێككه‌وتنانه و به‌شێكیش نابین لێیان، ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ده‌ره‌وه ماڵ و پاره‌یه‌كی زۆریان له‌و ڕێگه‌یه سه‌رف كردووه و دووچاری بارودۆخێكی ده‌روونیی ناخۆش بوونه‌ته‌وه، ناكرێت ئێستا به ده‌ستی به‌تاڵ ڕه‌وانه بكرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌بێت، ئێمه له ڕێگه‌ی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گوشارێك دروست بكه‌ین، به‌ڵام نایشكرێت گوێ له‌و وڵاتانه نه‌گرین، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێمه یاسامان هه‌یه و پێویسته جێبه‌جێیان بكه‌ین، بۆ ئێمه ئاسانتره ئه‌وان خۆیان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌ن نه‌ك به زۆر بنێردرێنه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا نین.
بۆ ئه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی نه‌مێنێت و هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌كی یاسایی گه‌شتی ئه‌ورووپا و ده‌ره‌وه بكه‌ن، ده‌كرێ حكوومه‌تی هه‌رێم له داهاتوودا له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانه‌وه ڤیزا بۆ هاووڵاتیان دابین بكات؟
- كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه عێراق وه‌كوو وڵاتێكی سه‌قامگیر له ده‌ره‌وه‌دا نه‌ناسراوه، بۆیه پێدانی ڤیزا كارێكی ئاوها ئاسان نییه، ئێمه ده‌توانین له ڕێگه‌ی ئه‌و كۆنسووڵگه‌ریانه‌وه ڤیزا بۆ شانده فه‌رمییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دابین بكه‌ین، به‌ڵام داواكردنی ڤیزا بۆ تاكه‌كه‌س تاوه‌كوو ئێستایش زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه تا ئێستا ڤیزای گه‌شتیاری له عێراقدا نادرێت.
ئاڵۆزییه‌كانی ماوه‌ی ڕابردوو له پارێزگای سلێمانی تا چه‌ند نوێنه‌رایه‌تییه بیانییه‌كانی هه‌رێمی نیگه‌ران كردبوو؟
- هاندانی وڵاته‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و هاتنی ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ره‌وه و مامۆستای بیانی بۆ هه‌رێم، خۆی له خۆیدا مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه باوه‌ڕمان به دیموكراسی هه‌یه، ئێمه ده‌رگه‌مان بۆیان واڵا كردووه تاوه‌كوو بێن به چاوی خۆیان بارودۆخه‌كه ببینن، ئێمه ئه‌و خۆپێشاندانانه به كه‌م وه‌رناگرین و خۆی له خۆیدا ئه‌وه به‌رجه‌سته‌بوونی پڕۆسه‌ی دیموكراسییه و بۆ ئێمه‌یش پرسێكی گرن بوو، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك جار ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌م شێوه‌یه بیلایه‌ن نین، ئێمه داوایان لێ ده‌كه‌ین به چاوی خۆیان بێن بارودۆخه‌كه ببینن نه‌ك له‌سه‌ر ڕاپۆرتی لایه‌نێك یان ڕۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك ڕاپۆرت ده‌ربكه‌ن، با خۆیان بێن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكدا دابنیشن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ڕاستییه‌كان بگوترێن با لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانیشمان پێشان بده‌ن، له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان شاندی فه‌رمیی وڵاتانی ده‌ره‌وه هاتوون و بارودۆخه‌كه‌یان بینیوه، وه‌سفكردنی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ندێك وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نادروست بوو و زۆرینه‌ی كۆنسووڵگه‌ری و باڵیۆزخانه‌كان ئه‌وه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه كه هه‌رێم دیموكراتی نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێویسته كه حكوومه‌ت له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بكۆڵێته‌وه.
بۆچی حكوومه‌ت وه‌ڵامی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناداته‌وه یانیش ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بدرێته‌وه، دره‌نگ ده‌درێته‌وه؟
- ڕاسته ئه‌م ڕێكخراوانه نێوده‌وڵه‌تین، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر ڕاپۆرتێك ده‌رچوو هه‌موو جیهان بڕوایان پێ بكات، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌م ڕاستییه باش بزانن، خه‌ڵكانێك كه خۆیان بارودۆخه‌كه‌یان دیوه دژ به ئه‌وان ده‌نووسن و ده‌ڵێن نه‌خێر بارودۆخه‌كه وا نییه، دووه‌م كاری حكوومه‌ت ئه‌وه نییه ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێك ده‌رده‌چێت دابنیشێت زوو وه‌ڵامی بداته‌وه، نه‌خێر، حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت دیراسه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چۆن وه‌ڵامی ئه‌و ئیدیعایانه بده‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نیا وه‌ڵامدانه‌وه بێت ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ربچێت من به ڕاپۆرتێك یان نووسراوێك وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، ئه‌وه زۆر ئاسانه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ به به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه كه بۆچی و چۆن ئه‌مه ڕاست نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه به شێكی ئه‌و ڕاپۆرتانه به جیددی وه‌رده‌گرین و هه‌ندێكیشیان له ڕاستییه‌وه دوورن، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵكوو له كاتی خۆیدا ڕاستییه‌كانیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.