به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح: له داهاتوو هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی راده‌گه‌یه‌نین
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی رِۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرِۆكه پاش به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌ی نیشتمانی لامه‌ركه‌زیه‌ت له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، به رۆژنامه‌وانانی رِایگه‌یاند\" كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گه‌وره نراوه كۆمه‌لێك هه‌نگاوی تریش به‌رِێوه‌یه له‌بواری چاكسازی، به‌رِێز سه‌رۆكی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك برِیاری ده‌ركردووه له‌م باره‌یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی وروژاندووه و ده‌ستمان به جێ به‌جێكردنی كردووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" من دڵنیام له‌وه خه‌ڵكی به‌ویژدان ده‌بینن كه ئێمه به‌كردووه ئێمه رِووبه‌رِووی ئه‌و دیاردانه ده‌بینه‌وه كه جێگای سه‌رنج و گله‌ی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی كوردستان، به‌لاَم ئه‌م كارانه هه‌موو به‌شه‌و و رِۆژێك نایه‌ته‌كایه‌وه\"".
وتیشی\"": ئێمه به‌كرده‌وه خه‌ریكی رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌ین له‌هه‌رێمی كوردستان، ئێمه چاوه‌رِوانی كۆبوونه‌وه‌ی پێنچ قۆڵی نێوان یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنین بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌نجامێكی باش كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئارام بێته‌وه به‌ڵكو هه‌موومان ده‌سه‌لاَت و ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربین بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌ن\""."