وه‌زیری بازرگانی: حكومه‌تی ئیتالیا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، حكومه‌تی ئیتالیا له رێگه‌ی مه‌شق پێ كردنی كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سینان چه‌ڵه‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له ئێسته‌دا وڵاتی ئیتالیا 20كۆمپانیای له بواری بازرگانی وكشتوكاڵ و ئامێرسازیی كشتوكاڵی و ته‌ندروستی دا له كوردستان هه‌یه، له داهاتوودا رێژه‌ی كۆمپانیا ئیتالییه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به به‌راورد له گه‌ل ئێسته‌دا زیاد ده‌بێت\"".
زیاتر گوتی\"" له ئێسته‌دا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا‌و بازرگانی گه‌وره‌ی ئیتالیا ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشان داوه بۆ كار كردن بێنه كوردستان، ئێمه‌ش كار ئاسانی ته‌واویان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێنین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" حكومه‌تی ئیتالیا له رێگه‌ی وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كان و ژووره بازرگانییه‌كانی ئیتالیا له داهاتوودا ده‌ست به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی مه‌شق پێ كردنی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له نێو خۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی و وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانی دیكه له خۆ ده‌گرێت، كه ئامانجیش لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی حكومه‌تی ئیتالیا ره‌زامه‌ند بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی له بواری زانكۆش دا هاوكاری پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌رێم بكات به تایبه‌تیش هاوكاری كردنی زانكۆكانی هه‌رێم\""."