کوردستانی - به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یادی 23 ساڵه‌ی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی ئه‌نفال- دا
ده‌قی به‌یاننامه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ساڵیادی 23 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال به‌مجۆره‌یه:
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاكراوه‌كان..هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان
ئه‌مرِۆ 23 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى ئه‌نفالدا تێپه‌رِده‌بێت، كه له ساڵى 1988 له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس، به‌پێش دونیای عه‌ره‌ب و كۆمه‌ڵى نێووده‌وڵه‌تیه‌وه، گه‌له‌كه‌مان رووبه‌روی كاره‌ساتێكی بێوێنه له‌درِه‌نده‌یی و قركردنی ده‌سته‌جه‌معی بووه‌و له‌ئه‌نجامیشدا زیاتر له182 هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ژن و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌و گه‌نجی تێدا بووه قوربانی. دونیاش چاو و گوێچكه‌ى خۆیان له ئاستى ئه‌م تاوانه بێ وێنه‌یه داخستبوو.
ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه ته‌نیا به له‌ناوبردن و بێ سه‌روشوێنكردنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان به‌دڵره‌قترین شێوه كۆتایی نه‌هات، به‌ڵكو كاریگه‌ری و جێده‌ستی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئیستاش درێژبۆته‌وه.
له‌یادی 23 ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفالدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر به‌رپرسیارێتی سرِینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ئه‌م پرۆسه به‌دناوو دژبه‌مرۆڤایه‌تیه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، له‌رێگای خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاره‌كانیان و هه‌وڵدانی زیاتر بۆ ناساندنی وه‌كو پرۆسیه‌كی كۆمه‌ڵكوژی كه‌ئه‌گه‌ری دوباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌بێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رى ره‌نج و خه‌بات و فیداكارى و گیانى پاكى ئه‌نفالكراوه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مانه، پابه‌نده به‌هاوبه‌شیكردن له‌هه‌ڵگرتنى خه‌م و ئازارى كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفال و شه‌هیدانى كوردستان. ئه‌ویش له رێگه‌ى خزمه‌تكردنی كه‌سوكاره سه‌ربڵند و پیرۆز راگرتنى ناو و یادى قوربانیه‌كانه‌وه. به‌پێ توانا درێغیمان نه‌كردووه له‌خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفاكراواندا ئه‌ویش له‌رێگای برِینه‌وه‌ی مووچه بۆیان و هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری پێویست به‌ناوچه‌كانیان، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا ژماریه‌ك خانووی به‌رچاوی بۆ كه‌سوكاره‌كانیان دروست كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بێ تائه‌وكاته‌ی هه‌موویان ده‌بنه خاوه‌نی خانوو و جێگه‌ورێگه‌یه‌كی شایسه به‌خۆیان، هه‌رچه‌نده ئه‌ركی ئاورِدانه‌وه له‌كه‌سوكاری ئه‌نفاكراوه‌كان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌ئاستێكی وادا كۆتایی نایه‌ت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردن و ئاًَوردانه‌وه‌ی شایسته بۆیان
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى ئه‌نفاله‌كان، جه‌ماوه‌رى كوردستان
له‌كاتێكدا هه‌موومان به‌دڵته‌نگیه‌وه یادی ئه‌م كاره‌ساته ده‌كه‌ینه‌وه، دڵیشمان به‌وه خۆشه كه دواى كه‌متر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له‌م كاره‌ساته، له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقدا ئه‌م تاوانه وه‌ك جینۆساید ناسێندراو به‌شێك له‌سه‌رانى رژێمى به‌عس و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌نفال به‌سزاى عادیلانه‌ى خۆیان گه‌یشتن و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماریش وه‌ك نوێنه‌رى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق ئه‌م پرۆسه به‌دناوه‌ی به‌جینۆساید ناساند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌هۆى هاوخه‌باتى و پێكه‌وه‌یى خه‌ڵكى كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانه‌وه، له ئه‌مرِۆدا خاوه‌نى ئه‌زمونێكى حوكمرِانى خۆبه‌خۆى كوردین كه پێچه‌وانه‌ى رۆژانى سه‌رده‌مى ئه‌نفال كه جیهان چاویان له ئاستى به‌كۆمه‌ڵ كوشتنى گه‌له‌كه‌مان داخستبوو، ئه‌مرِۆ هه‌ست و سۆزى دونیا به‌رانبه‌ر كورد گۆرِاوه، جیهان پشتیوانیمان لێده‌كات و ده‌رگاكانیان به‌سه‌ردا واڵاكردووین. دۆست و پشتیوانى گه‌وره له دۆزى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان دروست بوون و ده‌توانرێت له‌پاڵ هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكارو پاشماوه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌م په‌یوه‌ندىو دۆستایه‌تی و پشتیوانیه‌ى جیهان به‌ئاراسته‌ی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌م كاره‌ساته له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بخرێته كار، ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌م یاده‌دا دوپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵ و تواناكانمان له‌و بواردا ده‌خه‌ینه كار و هه‌موو رێوشوێنێكی قانوونیش ده‌گرینه به‌ر كه‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عیراق قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌م یاده‌شدا جارێكی‌تر ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه به یه‌كرِیزى و یه‌ك هه‌ڵوێستى خه‌ڵكى كوردستان، ده‌توانین دڵنیایى ئه‌وه دروستبكه‌ین كه جارێكی‌تر میلله‌ته‌كه‌مان توشى كاره‌سات و مه‌ینه‌تى نابێته‌وه. هه‌روه‌ك به هاوخه‌باتى و پێكه‌وه كاركردنیشمان ده‌توانین زووتر پشتیوانى كۆمه‌ڵى نێووده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست بهێنین بۆ به‌جینۆساید ناساندنى ئه‌م تاوانه‌ى به‌رانبه‌ر به گه‌لى كوردستان ئه‌نجام درا.
14/4/2011
هه‌ولێر