گروپی حه‌مرین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان راگه‌یه‌نرا
وه‌ك له‌و به‌یاننامه‌یاندا هاتووه ئه‌و گروپه كار ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابرِێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی دانیشتوانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازیكردنی نه‌ته‌وایه‌تی.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا هاتووه كه گروپی حه‌مرین كار ده‌كات بۆ یه‌كخستنی گوتاری حزبه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوك و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد له به‌غدا.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌ركوك شاری پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌یه‌و له نه‌ته‌وه‌كانی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و كلدو ئاشوری پێكهاتوه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و گروپه داوای له‌سه‌رجه‌م دانیشتووانی ناوچه دابرِێنراوه‌كان كردووه هاوكارییان بن بۆ سه‌رخستنی كاری گروپه‌كه‌یان .
-Pukmedia