بالیۆزی سوید له عێراق: هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆمپانیا سویدیه‌كان بۆ كاركردن بێنه كوردستان
هه‌ولێر _ سامان
بالیۆزی سوید له عێراق رایگه‌یاند دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كوردستان زۆر گونجاوه بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان و هاتنی كۆمپانیا جیهانیه‌كان به مه‌به‌ستی كاركردن بۆ كوردستان.
دوێنێ له سه‌ردانێكێدا بۆ كارگه‌ی ده‌رمانی ئاوامێدكا له شاری هه‌ولێر، كارل مگنۆس بالیۆزی سوید له عێراق له لێدوانێكێدا به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند: یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌ردانم بۆ كوردستان پته‌وكردنی پێوه‌ندیه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی نێوان وڵاتی سوید‌و هه‌رێمی كوردستانه، له نزیكه‌وه ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه بین.
هه‌روه‌ها گوتی: ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیای سویدی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان ده‌یانه‌وێ روون له كوردستان بكه‌ن، هاوكات ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای سویدی له دوبه‌ی نیشته‌جێن هه‌نگاوه‌كان به‌م ئاراسته‌یه ده‌هاوێژین بۆ كاركردن بێنه كوردستان، چونكه له كوردستان پرۆسه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باش هه‌یه‌و دۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له بار‌و گونجاوه.
وتیشی\" كارگه‌ی ئاوامێدكا كارگه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه به‌تایبه‌ت كوالێتی كۆنترِۆڵی كارگه‌كه، كه له‌سه‌ر شێوازی سویدی كارده‌كات، كه ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه، ئه‌و كوردانه‌ی له‌سوید هه‌نه رِۆڵێكی باشیان هه‌بووه له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوید."